بڕاوەی خەڵاتی مستەفا (س‌خ) کێشەی ویشکەساڵی چارەسەر کرد

توێژەران دەڵێن تەنانەت لە گەرمترین کەشوهەواشدا دەکرێت لە هەوا ئاو بەرهەم بهێنرێت و هەر لەو شێوازە بۆ دابین کردنی ئاوی ناوچە بیابانەکان کەڵك وەرگیردرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە دیجیتاڵ ترێندز، یەکێک لە کێشەکانی بەردەم بەرهەم هێنانی ئاو لە رێگەی هەوا و ئاوێتەکردنی ئۆکسیژێن و هیدرۆژێن، فێنک کردنەوەی دەزگاگەلێکە کە بۆ ئەو مەبەستە بە کار دەهێنرێت. ئەو دەزگایانە تەنیا کاتێک دەتوانن بە هاوێری خۆیاندا هەڵمی ئاو بەرهەم بێنن کە لە سروشتی دەورووبەریان فێنک‌تر بن.

بۆ ئەو مەبەستە دەکرێت لە فەن و پەنکەگەلێکی زۆر گەورەی فێنک‌کەرەوە کەڵک وەرگیردرێت کە لەو شوێنانەی بە ئاسانی کارەبا مسۆگەر نابێت، بژێرەیەکی گونجاوە. بەڵام ئەو شێوازە لە شوێنە دوورکەوتووەکان و بیابانەکان کەڵکێکی ئەوتۆی نابێ؛ بە تایبەت کە بێ ئاوی و کەمئاوی لەو شوێنانەدا زۆر خراپتر و سەخڵەت‌ترە.

توێژەرانی زانکۆی بارکلی لە کالیفۆرنیا بۆ چارەسەریی ئەو کێشەیە شێوەیەکی جیاوازیان بە کار هێناوە

محققان دانشگاه برکلی بۆ ئەوەی لە هەوای بیابان، ئاوی خواردنەوە بە دەست بێنن، بە بێ ئەوەی پێویستیان بە بەکارهێنانی وزەی دەرەکی و زیادی بێت. ئەوان کەرەسەیەکیان سازکردووە کە ئامانجەیان بۆ دەستەبەر دەکات.

ئەو دەزگایە کە قەوارەیەکی قودوئاسای ساکاری هەیە، بە بێ کەڵك وەرگرتن لە کارەبا یان هەر جۆرە وزەیەکی زیادی و تەنیا بە بەهرەوەرگرتن لە تیشکی تاو دەتوانێ سروشتی هاوێری خۆی فێنک بکاتەوە و ڕێ خۆش بکات بۆ پێکهاتنی هەڵمی ئاو و پاشان بەرهەم هاتنی ئاوی خواردنەوە. لەو قودوەدا لە مادەیەکی نوێی ڕایەڵ‌ئاسا و دزەکەری بە ناوی ماف "metal-organic framework (MOF)" کەڵک وەرگیراوە.

پرۆفیسۆر عومەر یاغی توێژەری سەرەکیی ئەو پلانە و بڕوای خەڵاتی مستەفا (س‌خ) لە کۆماری ئیسلامی ئێران لە ساڵی ٢٠١٦، سەبارەت بە ماف دەڵێت: ئەوە مادەیەکی دزەکەر و خاوەن دزر و کەلێنگەلێکی زۆرە و بەو هۆیە بە کردەوە لە ناوخۆیداڕووبەرێکی بەربڵاوی هەیە. هەر بۆیە مافێک کە بە ڕواڵەت هێندەی دەنکە شەکرەیەکە، بە کردەوە لە خۆیدا ڕووبەرێکی هێندەی زەویی تۆپی‌پێی لە بەردەستدایە. ئەو ڕووببەرە ناوخۆییە، دەفرایەتیی ماف بۆ ڕاگرتنی هەڵم و بەرهەم هێنانی ئاو دەستەبەر دەکات.

ئەو تەکنۆلۆژیایە سەرکەوتووانە لە ویلایەتی بیابانیی ئاریزۆنای ئەمریکا تاقی کراوەتەوە و لەو رێگەوە ٢٠٠ گرام ئاو بەرهەم هێنراوە کە هەڵبەت تونیەتیی کەس ناشکێنێت، بەڵام هەر ئەوە سەلمێنەری کارابوونی ئەو شێوازەیە و بە وتەی پرۆفیسۆر یاغی لەو شێوازە دەکرێت لە شوێنە قەیرانئاوی و ویشکەساڵییەکان کەڵک وەردەگیردرێت، چونکە ئەو قودوە تەنیا پێویستی بە تیشکی تاوە.

News Code 19517

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 7 =