پێوەندی دیپلۆماتیکی ئەنقەرە لە گەڵ سووریا دەست پێدەکەم

موحەڕەم ئینجە ڕکابەری جیدی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا جەختی کرد ئەگەر لە هەڵبژاردنەکەدا سەربکەوێت هەر زوو پێوەندی دیپلۆماتیک لە گەڵ سووریا دەست پێدەکات.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی- کامران قادری ئازەر: خەڵکی تورکیا موحەڕەم ئینجە وەکوو یەکێک لە ڕەخنەگرانی سیاسەتەکانی ڕەجە تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە و هەروەها پارتی داد و گەشە دەناسن. لە بەر ئەوەی کە لە قسە کردنی ١٠ خولەکیی ئەو دا لە ساڵی ٢٠٠٩ لە پەرلەمان دژی پارتی دەسەڵاتداری تورکیا لە لایەن ملیۆنان کەسەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پێشوازی لێوە کرا و باسی زۆری لێکەوتەوە.

موحەڕەم ئینجە نوێنەری پارتی کۆماری خواز کە ئێستا گرنگترین ڕکابەری هەڵبژاردنی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و یەکێک لە شانسە گرنگەکانی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە دێتە ئەژمار مامۆستای فیزیا و خاوەن پێشینەی پەروەردەیی لە ئەو وڵاتەیە و هەر ئەو خاڵەش هۆکارێکی گەورەیە بۆ پێداگری ئەو لە سەر پەروەردە و بارهێنانی وڵاتی تورکیا لە ڕەوتی ڕکابەری هەڵبژاردنەکاندا.

هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا لە ٢٤ ی جوون واتا ٣ی پووشپەڕی ئەمساڵ بەرێوە دەچێت و تێیدا ٦ بەربژێر لە پارتە جیاوازەکانەوە ڕکابەری دەکەن.

هەر لەم پێوەندیەدا هەواڵنێری مێهر گفتۆگیەکی لە گەڵ موحەڕەم ئینجە ئەنجام داوە کە شرۆڤەکەی لە خوارەوە هاتووە.

وەکوو بەربژێری گەورەترین پارتی دژی دەوڵەت ئەگەر ببیتە سەرۆک کۆمار چ گۆڕانکارییەک لە بواری سیاسی تورکیا ئەنجام دەدەن؟

ئەگەر ببمە سەرۆک کۆمار تورکیا لە سیستەمێکەوە کە دەسەڵات لە دەستی کەسێکی تایبەتەوەیە دەردێت و دەبێتە خاوەن سیتەمێکی پەرلەمانی لە سەر بنەڕەتی بایەخە دیمۆکراتیکەکان. یاسای بنەڕەتی نوێ پێک دێنم تا ڕێگای گەشە و پێشکەوتنی وڵات هەموار بێت.

سیستەمی مافی ئێمە بە سیتەمێکی بێ لایەن، باوەڕ پێکراو و دادپەروەر دەگۆڕدرێت.

لە حاڵێکدا کە هێزی دەسەڵاتدار لە چەندین ساڵی لەمەوپیشەوە بە شێوەی سونەتی توانیویە دەنگی چینی ئایینی ببات بۆ خۆی ئێوە بۆ ڕکابەری لە ئەو بوارە بە دوای چ پلانێکەوەن؟

لە درێژی تەمەندا هەرگیز کێشەیەکم لە گەڵ کەسێکی دیندار و ئایینیدا نەبووە و نامبێت. تەنیا کێشەی من لە گەل کەسانێکە کە هەستی ئایینی و باوەڕە ئاینییەکانی خەڵکێک دەکەنە کەسەرەی دەستی خۆیان بۆ بەرەو پێش بردنی سیاسەتەکانی خۆی.

سیاسەتێک کە لە ماوەی ١٦ساڵی ڕابردوودا بەڕێوە چووە تەنانەت هەر ئەو چینە دیندارەشی نیگەران کردووە.

بۆ بە دەست هێنانی دەنگی ئەو چینە ئایینییەی تورکیا پێوسیت نییە کارێکی تەیبەت یەنجام بدەم. تەنیا کارێک کە دەتوانم ئەنجامی بدەم ئەوەیە کە ئەگەر دەسەڵآتم بەدەستەوە گرت کەشێکی تەواو ئازاد و لەبارێکیان بۆ دروست بکەم.

بە ڕوانین بە ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنانە کە لە درێژەی دەسەڵاتداری داد و گەشە بەڕێوە چووە، ئەم جارە بۆ سەرکەوتن لە هەڵبژردن چ ستراتیژیەکتان گرتووەتە بەر؟

ستراتیژی سەرەکی ئێمە لە سەر بنەڕەتی فەرهرنگی ئاشتی و پێکەوە ژیان دانراوە. بڕیارمان داوە بە بێ ئەوەی کە کەسێک لە بازنەکە بکەینە دەرەوە بگەینە ڕێگا چارەیەکی گشت گیر. بە پێیە تەواوی ئەو بناکنەی کە لە بوارەوە هەنگاو هەڵدەگرن بەهێز دەکەینەوە. گرنگترین ئامانجی من گۆڕانی تورکیا بە وڵاتێکە کە بنەڕەتی کردنەوەی ئاشتەوایی، سیاسەتە دیاری کراوەکان لە لایەن ئەتاتورکەوە بهێنینە دی.

بۆ گەیشتن بە ئامانجەش پێویستمان بە دیمۆکراسی، یاسامەندی، ئابوور و سیاستەمی پەروەردەیی کاریگەر هەیە.

ئەگەر لە ئەو هەڵبژاردنە سەر بکەون، چ کارێک دەکەن لە بواری ئەندامێتی تورکیا لە یەکێتی ئەورووپا؟

ئەندامێتی لە یەکێتی ئەورووپا یەکمایەتییەکی سەرەکییە. لە بەر ئەوەی کە بە پێی یەکێک لە بنەڕەتە هەرە گرنگرکان لە دامەزرانی وڵاتەکامان کە هەر ئەو بوون بە بەشێک لە شارستانییەتی لە حاڵی گەشە جیهانییە بۆ ئێمە جۆرێک پێداویستی دێتە ئەژمار.

لە سەردەمی سەرۆک کۆامری مندا، هیچ ڕووداوێک لە ببێتە هۆی کێشە لە نێوان تورکیا و ئەڵمانیا و پۆڵەندا ڕوو نادات و بە تەواوی هێزەوە پێوەندی بازرگانی و دۆستانەی خۆمان پەرە پێدەدەین. تەواوی هەوڵەکان بۆ بە ئەندام بوون لە یەکێتی ئەورووپا ئەنجام دەدەین و دەگەینە ئەو سەرکەوتنە.

ڕای ئێوە لە سەر ڕەوتی ئاشتی کە لە بواری چارەسەر کردنی کێشەی کوردەکان لە تورکیا لە لایەن دەوڵەتەوە بەڕێوە چوو بەڵام بە هۆکارگەلێکەوە ناتەواو مایەوە چییە؟

من هەر لە ڕۆژی یەکەمەوە لە سەر هەڵە بوونی ئەوەی کە لە ژێر ناو سیاسەتە پەرە خوازانەکان لە لایەن دەوڵەتەوە ڕاگەیێندرا جەختم کرد. هەروەها لەم بارەوە خاڵە پێویستەکانم لە پەرلەمان و میدیا جیاوازەکان ڕاگەیاند.

بۆ چارەسەری ئەو کێشە نابێ گرووپێکی تایبەت بخەینە بەردەنگەوە. لە ئەو سیاسەتانەدا ئەبوایە مەرجی دانانی چەک لە لایەن ئەو گرووپەوە ئەویش بە بێ هیچ پێش مەرجێک بهاتبایە ئاراوە بەڵام ئەو کارە نەکرا. بە گشتی نەهاتنە دی شتێک بە ناوی ڕەوتی ئاشتی لە ماوەی کورتدا سەلمێندرا، چونکوو ئێمە ئەبێ کارێک بکەین تا چارەسەری پرسی کوردەکان لە ژێر ناوی تیرۆر و کاریگەرییەکانی بێتە دەرەوە.

هیچ دەوڵەتێک لە گەڵ گرووپێکی چەکدار کە هەرەشەیە بۆ سەر دەسەڵاتەکەی لە سەر کورسی دانوستان دانانیشێت. لەم پێوەندییەدا ئەبێ سەرەنج بدرێتە وێنەی کلۆمبیا و ئەو ڕووداوانە کە لە ئەو وڵاتە ڕووی دا.

تا کاتێک کە گرووپێکی تیرۆریستی چالاکی درێژە بدات دەستخستنی ئاشتیەکی هەمە لایەنەی کۆمەڵایەتی مومکین نابێت. مانای ڕاستەقینەی ئاشتی ئەوەیە کە نە تەنیا بەرپرسانی باڵا بەڵکوو تەواوی چینەکانی لە گەڵ یەکتر رێک بکەون.

لە ڕوانگەی ئێمەوە تەنیا شوێنێک کە دەتوانرێت ئەو پرسە چآرەسەر بکات پەرلەمانی تورکیایە.

ئەگەر هەڵبژاردن بچێتە خولی دووهەم ئایا بە دوای وەدەست هێنانی پارتێکی پاڵپشت و بە تایبەت پارتی دیمۆکراتیکی گەڵانەوە دەبن؟

لە ئەو دۆخە کە ئێوە وتتان من بە دوای دەست خستنی پاڵپشتی تەواوی دەنگدەران لە هەر بیریکەوە دەبم. ئاڵبەت تێدەکۆشم لە گەڵ پارتە جیاوازەکاندا ڕێک بکەوم ، بەڵآم بڕایری کۆتایی بە دەستی خۆیانە.

ئەگەر وەکوو سەرۆک کۆماری تورکیا هەڵبژێرای بۆ پێوەندی لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ واتا ئێران، عێراق و سووریا چ سیاسەتێک دەگریتە بەر؟

ئێمە خوازیاری پێوەندی گرتنی نزیک و بەهێز لە گەڵ دراوسێیەکانمانین. لەم نێوانەدا پێگەی ئێران، عێراق و سووریا زۆرە گرنگترە.

ئێمە هەر زوو پێوەندی دیپلۆماتیک لە گەڵ سووریا دەست پێدەکەین. بۆ ئەوەی کە ٤ ملیۆن پەنابەری سووری لە تورکیان کە بە دڵێکی پڕ لە هیواوە دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان و هەر کارێک کە پێوست بێت ئەنجامی دەدەین.

News Code 19513

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 10 =