دیداری مالکی و خه‌زعه‌لی سه‌باره‌ت به‌ هاوپه‌یمانییه‌کی گشتگیر

سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا و نوێنه‌ری لیستی فه‌تح سه‌باره‌ت به‌ پێکهێنانی هاوپه‌یمانییه‌کی نیشتمانی دیداریان کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕاشا توده‌ی، نوری مالکی، سه‌رۆکی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ لێژنه‌یه‌کی لیستی فه‌تح که‌ قه‌یس خه‌زعه‌لی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کرد، دۆخی سیاسی و ئه‌منی عێراق و هه‌روه‌ها پێکهێنانی هاوپه‌یمانییه‌کی نیشتمانیان تاوتوێ کرد.

له‌م دیداره‌ هه‌ر دوو لا سه‌باره‌ت به‌ داهاتووی سیاسی عێراق به‌ هۆی ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ ئه‌م وڵاته‌ قسه‌یان کرد.

ئه‌وان جه‌ختیان کرد که‌ ده‌بێت هاوکاری هاوبه‌ش بۆ دروست کردنی هاوپه‌یمانییه‌کی نیشتمانی گشتگیر که‌ به‌ره‌و ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی عێراق بڕوات دروست ببێت و هه‌موو خه‌ڵکی عێراق تێدا به‌شدار بن و یارمه‌تی به‌رنامه‌کانی ده‌وڵه‌تی داهاتوو بده‌ن.

شایانی باسه‌ که‌ دوێنێ هادی عامری و موقته‌دا سه‌در هاوپه‌یمانییه‌کی نوێیان ڕاگه‌یاند.

News Code 19512

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 7 =