ئاگر گرتنی سه‌ندووقه‌کانی ده‌نگدان به‌ ئه‌نقه‌ست بووه‌

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق سه‌باره‌ت به‌ ئاگر گرتنی سه‌ندووقه‌کانی ده‌نگدان له‌ ڕه‌سافه‌ی به‌غدا وتی: لێکۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان سه‌باره‌ت به‌ ئاگرگرتنی سه‌ندووقه‌کانی ده‌نگدان نیشانی ده‌دات که‌ ئه‌م کاره‌ به‌ ئه‌نقه‌ست ئه‌نجام بووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق کاردانه‌وه‌ی خۆیی به‌ سه‌ندووقه‌کانی ده‌نگدان نیشان دا و وتی:  لێکۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان سه‌باره‌ت به‌ ئاگرگرتنی سه‌ندووقه‌کانی ده‌نگدان نیشانی ده‌دات که‌ ئه‌م کاره‌ به‌ ئه‌نقه‌ست ئه‌نجام بووه‌.

ئه‌و زیادی کرد: ده‌وڵه‌ت لێژنه‌یه‌کی بۆ وه‌رگرتنی تانه‌کانی خه‌ڵک سه‌باره‌ت به‌و که‌سانه‌ی کێشه‌یان بۆ هه‌ڵبژاردن دروست کردووه‌، پێکهێناوه‌.

عه‌بادی هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ لێدوان و قسه‌ی به‌رپرسانی تورکیا له‌باره‌ی شه‌ڕ دژ به‌ په‌که‌که‌ له‌ ناو خاکی عێراق وتی که‌ ئه‌مانه‌ هه‌مووی پاگه‌نده‌ی ڕۆژانی هه‌لبژاردنه‌.

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق وتی: به‌ڕێوه‌ چوونی هه‌ڵبژاردنی دووباره‌ پێویستی به‌ فه‌رمانی دادگای باڵای عێراق هه‌یه‌ و له‌ ده‌ست پارلمان و ده‌وڵه‌تدا نییه‌.

ئه‌و هه‌روه‌ها به‌ تووندی ته‌قینه‌وه‌کانی شارۆچکه‌ی سه‌در له‌ به‌غدا ئیدانه‌ کرد.

News Code 19510

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =