پێم وایه‌ له‌ خولی یه‌که‌مدا ده‌بمه‌وه‌ به‌ سه‌رۆک کۆمار

سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕه‌تی کرده‌وه‌ که‌ هه‌ڵبژاردن به‌ خولی دووهه‌م بگات و هیوای خواست که‌ له‌ هه‌مان خولی یه‌که‌م هه‌ڵبژێردرێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئاناتۆلی، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆدغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕایگه‌یاند: زۆر لاوازه‌ که‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌ خولی دووهه‌م بگات و هه‌م هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمار و هه‌م پارلمانی تورکیا له‌ هه‌مان ڕۆژی یه‌که‌م ئه‌نجامه‌کانیان ڕوون ده‌بێته‌وه‌.

ئه‌و له‌ درێژه‌دا زیادی کرد: خه‌ڵکی تورکیا بڕیاری خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمار حه‌واڵه‌ی  خولی دووهه‌م ناکه‌ن.

شایانی باسه‌ که‌ به‌ پێی یاسای هه‌ڵبژاردنی تورکیا، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمار و پارلمانی ئه‌م وڵاته‌ له‌ ڕۆژی ۳ی پووشپه‌ڕ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. ئه‌گه‌ر هیچ کام له‌ به‌ربژاره‌کانی سه‌رۆک کۆماری نه‌توانن ده‌نگی ۵۰ له‌ سه‌د به‌ باڵا به‌ ده‌ست بێنن، هه‌ڵبژاردن ده‌چێته‌ خولی دووهه‌م و له‌م خوله‌دا دوو به‌ربژاری یه‌که‌م پێکه‌وه‌ ڕکابه‌ری ده‌که‌ن.

News Code 19509

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 6 =