سەربازانی ئێمە کۆریا بەجێناهێڵن/ هیوادارین ئێران بگەڕێتەوە سەر میزی دانوستان

سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەمڕۆ لە سەنگاپوور لە گەڵ رێبەری کۆریای باکوور دیداری کرد و لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانیی دوای ئەو دیدارە وتی: هیوادارین ئێران بگەڕێتەوە سەر میزی دانوستان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ڕۆیتێرز، دۆناڵد ترامپ لەو کۆنفڕانسە رۆژنامەوانییەدا بە ئاماژە بە دیداری ئەمڕۆ سەر لە بەیانیی لە گەڵ رێبەری کۆریای باکوور، وتی: بیری "کیم جۆنگ ئۆن"م هێنایەوە کە ئەو دەرفەتێکی زۆر باشی لە پێناو خەڵکی وڵاتەکەی بۆ ڕەخساوە.

ناوبراو هەروەها لە بڕیاری کۆتایی هێنان بە مانۆرەکانی ئەمریکا لە دوورگەئاسای کۆریا هەواڵی دا و سپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی رێبەرانی کۆریای باشوور و ژاپۆن و سەنگاپوور بۆ پێکهێنانی ئەو دیدارە کرد.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا، لە سەرەتای ئەو کۆنفڕانسەدا دیداری خۆی کیم و جۆنگ ئۆنی بە دیدارێکی مێژوویی وەسف کرد و وێرای نرخاندنی هەنگاوی بە جەربەزەی رێبەری کۆریای باکوور بۆ بەڕێوەچوونی ئەو دیدارە، ئەو هەنگاوەی بە دەسپێکی پەیوەندییەکی نوێ لە گەڵ ئەمریکا زانی.

ترامپ هەروەها بە بیرهێنانەوەی چەندین دەیە شەڕ و پێکدادانی نێوان ئەمریکا و کۆریای باکوور، جەختی کرد کە بە زوویی ئەو شەڕ و ناکۆکیانە کۆتاییان پێ دێت.

ناوبراو بیری رێبەری کۆریای باکووری هێنایەوە کە ئەو "دەرفەتێکی زۆر باشی" بۆ خەڵکی وڵاتەکەی لە بەردەمە. سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و کۆریای باکوور بۆ دەسپێکی ڕەوتی چەکی ئەتۆمی داماڵینی دوورگەئاسای کۆریا لە زووترین کاتی مومکیندا هەواڵی دا.

گەمارۆکانی کۆریای باکوور، مانۆری سەربازی و دەرچوونی ئەمریکا

ترامپ لە وەلامی پرسیاری هەواڵنێرێک سەبارەت بە کوژرانی ئۆتۆ وارمبێری ئەمریکی لە زیندانەکانی کۆریای باشوور، وێرای لێهاتوو وەسف کردنی کیم جۆنگ ئۆن، وتی: پێموا نییە بە بێ ئۆتۆ ئەم ڕووداوە گرینگەی ئەوڕۆ مومکین بایە، کەواتە مەرگی ئەو بێ هۆ نەبووە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە وەڵامی پرسیاری هەواڵنێرێکی دیکە سەبارەت بە دەرچوونی سەربازانی ئەمریکی لە دوورگەئاسای کۆریا، ڕایگەیاند: دەبێ راستگۆ بین، من پێم خۆشە ئەو هێزانە لەوێ ببەینە دەرێ، ئێستا ٣٢ هەزار هێزمان لەوێیە کە پێم خۆشە بگەڕێنەوە، بەڵام ئەو بابەتە ئێستا هاوکێشەیەکە. مانۆری سەربازی تێچووی زۆری بۆ ئێمە هەیە و تا رادەیەکی زۆریش دەنەدەرانەیە.

ترامپ لە درێژەدا ڕوانییە پرسی چەک ئەتۆمی داماڵینی تەواوی کۆریای باکوور و وتیشی: لە ڕەوتی تاقیکردنەوەی راستگۆیی بۆ چەک داماڵین، لە وەفدێکی هاوبەشی ئەمریکی و نێودەوڵەتی کەڵک وەردەگرین.

ناوبراو بە ئاماژە بە واژۆکردنی بەڵگەیەکی زۆر گرینگ و کۆگر لە نێوان دوو وڵات، لە مانەوەی گەمارۆکان تا کاتی سڕانەوەی تێکرای چەکە ئەتۆمییەکانی کۆریای باکوور هەواڵی دا.

ئێران و بەرجام

ترامپ لە درێژەی لێدوانەکانی ڕوانییە بەرجام و وتی: ئێستا ڕوانینێکی جیاوازترم لە کاتی دەرچوون لە بەرجام هەیە و هیوادارم کە ئێرانییەکان جارێکی دیکە بێنە سەر میزی دانوستان و ڕێککەوتنێکی دیکە پێک بهێنن. هەڵبەت پێموا ئەو بڕیارە بۆ ئێستا زوو بێت.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا هیواشی خواست کە پاش گەمارۆ قورسەکان لە دژی ئێران، تاران لە پێناو ڕێککەوتنێکی نۆی بگەڕێتەوە بۆ سەر میزی دانوستان.

ناوبراو ئیدعای کرد: پێموا نییە ئێرانییەکان متمانە بە خۆیان هەبێت. هیوادارم بگەڕێنەوە سەر میزی دانوستان و سەبارەت بە ڕێککەوتنێکی ڕاستەقینە دانوستان بکەین.

ئیدعایشی کرد: ئێرانی ئێستا زۆر جیاوازە لە ئێرانی ٣ تا ٤ مانگ لەوە پێش. ئەوان چیتر چاویان لە دەیای ناوەڕاست نییە. چیتر ئەو متمانە بە خۆیەیان لە سووریادا نەماوە. پێشتر وانەبوون. هەر بۆیە هیوادارم کە ئێرانییەکان بێن و بۆ ڕێککەوتنێکی ڕاستەقینە دانوستان بکەن، بەڵام ئێستا زووە بۆ کارە.

ترامپ ڕاشیگەیاند: من میراتبەری کێشەگەلێکی زۆر و لەوان پرسی ئێران بووم. ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران، ڕێککەوتنێکی خراپ بوو. من لێی چوومە دەرێ و درێژەم بە گامرۆکان دا بۆ ئەوەی ئاکار و کرداری ئێران بگۆڕدرێت.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆتاییدا ڕەخنەی لە هەڵوێستی دەوڵەت ئۆباما هەمبەر بە پرسی ئێران گرت و بە فەزاحەتبار وەسف کردنی داپەڕەکانی ئۆباما، وتی: من وەک ئەو باجم نەدا، ئەو ملیۆنان دۆلار پارەی بە ئێران دا و بارمتەکانی ئێمەی لە ئێران ئازاد کرد، بەڵام من هیچ پارەیەکم نەدانێ.

News Code 19502

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =