ئێران هێرشی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستانی پشت‌ڕاست کردووە

وەزیری بەرگریی تورکیا وێرای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە تورکیا تا لە ناوچوونی تەواوی تیرۆریستان لە هەرێمی کوردستان و باکووری عێراقدا دەمێنێتەوە، پاگەندەی کرد کە ئێران ڕەزامەندیی خۆی بۆ ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە باکووری عێراق و لە هەرێمی کوردستان دەربڕیوە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، نوورئەدین جانیکلی وەزیری بەرگریی تورکیا ئیدعای کرد کە ئێران ڕەزامەندیی خۆی بۆ ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە هەرێمی کوردستانی دەربڕیوە و ئەو هێرشەی پشت‌ڕاست کردووە.

ناوبراو جەختی کرد کە ئامادەبوونی سەربازیی وڵاتەکەی لە باکووری عێراق تا شکست هێنانی تێکرای گرووپگەلی تیرۆریستی درێژەی دەبێت.

شایانی باسە، تورکیا ئیدعا دەکات کە لە ئۆپەراسیۆنەکانی خۆی لە باکووری عێراق و لە خاکی هەرێمی کوردستان، هێزەکانی سەر بە پەکەکەی کردۆتە ئامانج.

پێشتر دەوڵەتی هەرێمی کوردستان داوای لە هێزەکانی پەکەکە کردبوو کە لە باکووری عێراق بچنە دەرێ، چونکە هێرشی ئاسمانی و تۆپخانەیی تورکیا لە دژی ئەوان، مەترسی دەخاتە سەر خەڵکی سڤیلی دانیشتووی ئەو ناوچانە.

News Code 19501

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 13 =