ئۆپراسیۆنی دژه‌ تیرۆری سوپای عێراق له‌ موسڵ

سوپای عێراق ڕایگه‌یاند که‌ ئۆپراسیۆنێکی دژه‌ تیرۆر له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی شاری موسڵ ئه‌نجام دراوه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ کاناڵی سومرییه‌ نیوز، سوپای عێراق ڕایگه‌یاند که‌ هێزه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ ئۆپراسیۆنێکی دژه‌ تیرۆریان له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌ڕێوه‌ بردووه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، سوپای عێراق له‌مباره‌وه‌ جه‌ختی کرد: ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی شاری موسڵ له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا ئه‌نجام بووه‌.

به‌ پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له‌ میانه‌ی ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ که‌سێکی تیرۆریست داعشی ده‌ستگیر کراوه‌.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ له‌ میانه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو هێزه‌ عێراقییه‌کان ژماره‌یه‌ک تیرۆریستی داعشییان له‌ شاری موسڵ ده‌ستگیر کرد که‌ له‌ دوای کاری تیرۆریستی بوون.

News Code 19500

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 9 =