جووڵەی داعش لە دەڤەری سامڕا و کەرکووک بۆ پەلاماردانی بەغدا

وەزیرێکی عێراق بە جووڵەکانی داعش بۆ مانەوە لە دەڤەری کەرکووک و سامڕا ە هێرش بۆ سەر بەغدا هۆشادریی داوە و وتوویە ئەو جووڵآنە بە پاڵپشتی کەسانێک ئەنجام دەبێت کە لە باری ماڵییەوە داعش دابین دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، باقر جەبرئەلزوبەیدی وەزیری ڕێگا وبان و گواستنەوەی عێراق لە پەڕەی فەرمی خۆیادا لە فەیس بووک بە داڕشتنی پیلان لە لایەن داعشەوە بۆ شێواندنی ئاسایش لە بەغدا هۆشداریی دا.

ناوبراو جەختی کرد کە لە ساڵی ٢٠١٣ بە داگیر کرانی موسڵ و ئەنباریش هۆشداریم دابوو و لە ساڵی ٢٠١٢ وتبووم کە پێکدادانەکان دەگاتە دیوارەکانی بەغداش و نیگەرانییەکانم بێ هۆکار نەبوون.

زوبەیدی لە درێژەدا وتی: ئەمڕۆ داعش بە پاڵپشتی کەسانێکەوە کە دابینی ئابووری ئەوانیان لە ئەستۆدایە هاتوونەتە ناو وڵات و بە کەڵک وەرگرتن لە دۆخی سیاسی وڵات و کەشی هەڵبژاردن هەوڵ دەدەن کە بە شێوەی ڕۆژانە لە دەڤەری سامڕا و کەرکووک چالاکی بکەن و هێزەکانی حەشدی شەعبی و پۆلیس بکەنە ئامانجی هێرشە تیرۆریستییەکانی خۆیان.

ناوبراو لە درێژەدا دەریخست کە داعش شەو و ڕۆژی چالاکی دەکات تا چەکدارەکانی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی فڕاتەوە لە سووریا بگوازێتەوە بۆ سامڕا و کەرکووک تا بەغدا بکەنە ئامانج.

News Code 19499

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =