سوپا شەهیدبوونی ڕەزمەندەکان لە ئۆپەراسیۆنی باکووری رۆژئاوای وڵاتی ڕەت کردەوە

پەیوەندییە گشتییەکانی قەرارگای حەمزەی سەیدولشوهەدا (دخ) لە ڕاگەیێندراوێک پاگەندەی گرووپێکی تیرۆریستی سەبارەت بە شەهیدبوونی ژمارێک ڕەزمەندەی ئەو قەرارگایە لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەم دواییەی باکووری وڵاتی بێ بنەما وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاش هەندێک پاگەندەی بێ بنەما لە لایەن یەکێک لە گرووپگەلی تیرۆریستیی دژی شۆڕش کە لە رۆژانی ڕابردوو زیانێکی قورسیان لە ڕەزمەندەکانی هێزی زەوینی سوپا لە باکووری رۆژئاوای وڵات و لە ناوچە گشتییەکانی سەوڵئاوا و شنۆ بەرکەوت، بە شەهید بوونی تاقمێک لە ڕەزمەندەکان لەو پێکدادانانە، پەیوەندییە گشتییەکانی قەرارگای حەمزەی سەیدولشوهەدا (دخ)ی هێزی زەوینی سوپا لە ڕاگەیێندراوێکدا وێرای ڕەت کردنەوەی ئەو پاگەندەیە و بێ بنەما وەسف کردنی، ڕایگەیاند: پێدەچێت دژە شۆڕشان و بە کرێ گیراوانی داگیرکەرانی جیهانی لە پاش شکست و ناکامی ئەم دواییەیان لە گەیشتن بە ئامانجەکانیان، تووشی وەهم هاتوون، هەر بۆیە دەستیان داوەتە چەواشەکاری و ئاوەژوونواندنی ڕاستییەکان لە رێگەی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتگەلی درۆیین لە فەزای دروویین، بە ئامانجی دڵخۆش کردنی ئەربابەکانیان و ورەبەخشین بە هێزە دۆڕاو و جەنایەتکارەکانیان.

لەو ڕاگەیێندراوە بە پێداگری لە تەندروستی و سڵامەتی تێکرای ڕەزمەندە بەشداربووەکانی ئەو قەرارگایە لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەم دواییە، جەخت لەوە کراوەتەوە: پیاوانی دلێر و ئازای پارێزەری ئاسایشی نیزام و گەلی ئێران بە بێ ئاوردانەوە لە پاشاگەردانیی میدیایی و دەروونیی دوژمنان، بە پێوشوێن گرتنی وردبینانە و هەمەلایەنەی دژە شۆڕشان، ئامادەی وەڵامدانەوەی هەر جۆرە هەڵمەت و جموجۆڵێکیانن.

شایانی باسە لە پێکدادانەکانی ئەم دواییەی ڕەزمەندەکانی قەرارگای حەمزەی سەیدولشوهەدا (دخ) لە گەڵ سێ تیمی تیرۆریستی لە ناوچە گشتییەکانی سنووری سەوڵئاوا و شنۆ لە باکووری رۆژئاوای وڵات، وێرای تێکشکانی ئەو سێ تیمە، ١٣ کەس لە تیرۆریستان کوژران و چەند کەسێکیشیان بریندار بوون.

News Code 19491

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 9 =