له‌ داهاتوویه‌کی نزیک؛

ناسین نامه‌ی شێرکۆ بێکه‌س بڵاو ده‌بێته‌وه‌

ناسەی هەواڵ: 4319001 -
ناسین نامه‌ی شاعری ناسراوی کورد شێرکۆ بێکه‌س له‌ نووسینی و لێکۆڵینه‌وه‌ی دوکتور ئۆمێد وه‌رزه‌نده‌ ڕه‌وانه‌ی بازاڕی کتێب ده‌کرێت.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ناسین نامه‌ی شاعری ناسراوی کورد شێرکۆ بێکه‌س له‌ نووسین و لێکۆڵینه‌وه‌ی دوکتور ئۆمێد وه‌رزه‌نده‌ ڕه‌وانه‌ی بازاڕی کتێب ده‌کرێت.

ئه‌م کتێبه‌ گفتوگۆ و بیروڕای چه‌ندین شاره‌زای ئه‌ده‌بیات سه‌باره‌ت به‌ شێرکۆ بێکه‌سیش له‌ خۆ ده‌گرێت.

دوکتور وه‌رزه‌نده‌ له‌مباره‌وه‌ به‌ ئاژانسی مێهر وتی: کتێبه‌که‌ له‌ حاڵی ئاماده‌ بوونی کۆتایی دایه‌، هه‌موومان ده‌زانین که‌ شێرکۆ بێکه‌س یه‌کێکه‌ له‌ شاعره‌ دیاره‌ نوێخوازه‌کانی کورده‌ که‌ کاریگه‌ری یه‌کجار زۆری به‌ سه‌ر پڕۆسه‌ی شێعری کوردیدا بووه‌.

ئه‌و زیادی کرد: به‌م بۆنه‌وه‌ به‌ڕاستی ئێمه‌ پێویستمان به‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌کانی ژیان و کاری ئه‌م شاعره‌ به‌ باشی بناسین و ئه‌م کتێبه‌ش کاری نووسین و لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی ساڵی ڕابردوو ده‌ستی پێ کرد و ڕوو له‌ ته‌واو بوونه‌ و به‌ زوویی له‌ چاپ ده‌درێت.

ئه‌م مامۆستایه‌ی زانکۆ له‌ ئێران ئاماژه‌ی دا: له‌م کتێبه‌ هه‌وڵ دراوه‌ که‌ بیروڕای مامۆستایانی بواری ئه‌ده‌ب و هونه‌ر سه‌باره‌ت به‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌ جیهانییه‌کانی شێعری بێ که‌س به‌ تایبه‌ت له‌ ئێران و هه‌رێمی کوردستان بخرێته‌ به‌رده‌ست.

ئه‌و وتی: شێرکۆ بێکه‌س کاتی خۆی په‌یوه‌ندی زۆر باشی له‌گه‌ڵ شاعرانی ئێرانی هه‌بوو و کتێبه‌کانیشی زۆربه‌یان به‌ زمانی فارسی وه‌رگێڕدراون. 

شایانی باسه‌ که‌ شێرکۆ بێکه‌س خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی توخۆلۆفسکی پێشکه‌ش کراوه‌ و له‌ ساڵی ۱۹۴۰ له‌ سلێمانی له‌ دایک بووه‌ و دواجار له‌ ساڵی ۲۰۱۳ له‌ وڵاتی سۆئید له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ک کۆچی دوایی کرد و ته‌رمه‌که‌ی بۆ پارکی ئازادی شاری سلێمانی گوازرایه‌وه‌.

دوکتور ئۆمێد وه‌رزه‌نده‌، نووسه‌ری ئه‌م کتێبه‌، دواین کتێبی خۆیی سه‌باره‌ت به‌ ژیان و کاره‌کانی دوکتور ئیبراهیم یونسی، وه‌رگێڕی ناسراوی کورد له‌ ئێران بڵاو کرده‌وه‌. ئه‌و ئه‌ندامی لێژنه‌ی زانستی زانکۆ ئازادی سنه‌یه‌ و سه‌رۆکی ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی کوردستان ناسییه‌.

ناردنی بۆچوون

5 + 0 =