سەوزەمەنییەکانی داهاتوو تاڵ تر دەبن

ناسەی هەواڵ: 4318914 -
بە وتەی لێکۆڵەران، تامی تاڵی سەوزەمەنی جڕوجانەوەر لێیان دوور دەکاتەوە. هەر بۆیە لە داهاتوودا سەوزەمەنییەکان ئەگەری هەیە تاڵ تریش بن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەیلی مەیل، لێکۆڵەران هۆشدارییان داوە بۆ کۆنترۆڵ کردنی ڕەوتی کەڵک وەرگرتن لە ئافەت کوژەکان لە داهاتوودا، سەوزەمەنییەکان تامیان تاڵ تر دەبێت.

سەوزەمەنیەک وەکوو گوڵی کەلەم جۆرێک پەروەردە دەبێت کە تامی تاڵییەکەی کەم تر ببێتەوە تا هەموو کەسێک بتوانێت بیخوات.

بەڵام جان پیکت مامۆستای کیمیایی بیۆلۆژی زانکۆی کاردیۆف لەم بارەوە دەڵێت: مادەی کیمیایی لە سەوزەمەنییەکان کە تامی تاڵ دەدەن پێیان، دەوری ئافەت کوژیش دەگێڕن.

ناوبراو هۆشداریی دا هەر چەندە لێکۆڵەران دەتوانن تامی تاڵ کەم بکەنەوە بەڵام لە ئاکامدا جڕوجانەوەری زیاتر هێرش دەکەنە سەر گیاکان.

ناردنی بۆچوون

3 + 0 =