دۆناڵد ترامپ: شانازی به‌م دیداره‌وه‌ ده‌که‌م

ڕێبه‌رانی ئه‌مریکا و کۆریای باکوور چه‌ند خوله‌کێک به‌ر له‌ ئێستا پێکه‌وه‌ دیداریان کرد و دانوستانه‌کانی نێوانیان ده‌ستی پێ کردووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا و ڕێبه‌ری کۆریای باکوور له‌ ئۆتێل کاپلای سه‌نگاپوور پێکه‌وه‌ دیداریان کرد.

ئه‌م دیداره‌ له‌ حاڵێکدا ئه‌نجام ده‌بێت که‌ جه‌ند مانگ به‌ر له‌ ئێستا ئه‌مریکا هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر کۆریای باکووری ده‌کرد. تاکوو ئێسته‌ هیچ سه‌رۆک کۆمارێکی ئه‌مریکایی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رێکی کۆریای باکوور دیداری نه‌کردووه‌. 

ئه‌مریکا هیواداره‌ که‌ دیداری نێوان ترامپ و کیم جۆنگ ئۆن ببێته‌ هۆی داماڵینی کۆریای باکوور له‌ چه‌کی ناڤۆکی و پیۆنگ یانگیش داوای گه‌ره‌نتی ئه‌منیه‌تی له‌ واشنتۆن ده‌کات. 

ترامپ به‌ر له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کیم جۆنگ ئۆن دیدار بکات، ڕایگه‌یاند که‌ به‌ زوویی تێده‌گه‌ین که‌ ڕێککه‌وتنێک ئه‌نجام ده‌بێت یان نا. دیداره‌ سه‌ره‌تاییه‌کان زۆر باش بووه‌ به‌ڵام ئه‌مانه‌ گرنگ نین چون بڕیاری کۆتایی له‌ ده‌ست کیم جۆنگ ئۆنه‌.

ترامپ له‌ دیداری سه‌رۆکی کۆریای باکوور وتی: هه‌ستێکی باشم هه‌یه‌ و دانوستانێکی گه‌وره‌مان ده‌بێت و لام وایه‌ که‌ به‌ڕاستی سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت و ئه‌مه‌ش جێگه‌ی شانازی و خۆشحاڵییه‌.

هه‌روه‌ها کیم جۆنگ ئۆن له‌م دیداره‌ سه‌ره‌تاییه‌ وتی: گه‌یشتن به‌م شوێنه‌ ئاسان نه‌بوو. ڕابردوو و هه‌ڵه‌کان ئاسته‌نگی زۆری دروست کردووه‌ به‌ڵام ئێمه‌ به‌ سه‌ر هه‌موو ئه‌م کێشانه‌ سه‌رکه‌وتین و ئێسته‌ لێره‌ین.

شایانی باسه‌ که‌ دانوستانی سه‌ره‌کی و گرنگی نێوان هه‌ر دوولا دوای خواردنی ژه‌می نیوه‌ڕۆ ده‌ست پێ ده‌کات و له‌م دیداره‌ کارناسانی هه‌ر دوولاش به‌شداری ده‌که‌ن.

News Code 19475

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =