لە ڕەمەزانی ٩٧ ڕووی دا؛

وەزارەتی ئیتلاعات ۲۷ کەسی دەستگیر کرد

ناسەی هەواڵ: 4318654 -
سەربازانی بێ ناونیشانی ئیمام زەمان ٢٧ کەس لە ئەندامانی گرووپی تیرۆریستی کە دەیانەویست لە مانگی ڕەمەزاندا جەنایەتی بەربڵاو ئەنجام بدەن ناسێندران و دەستگیر کران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئیتلاعات، سەربازانی بێ ناونیشانی ئیمام زەمان٢٧ کەس لە ئەندامانی گرووپی تیرۆریستی کە دەیانەویست لە مانگی ڕەمەزاندا جەنایەتی بەربڵاو ئەنجام بدەن ناسێندران و دەستگیر کران.

ئەو کەسانە لە درێژەی ئامانجی ئیستکبار، دەیانەویست ئێران نائەمن بکەن و زنجیرە ئۆپراسیۆنێکی تیرۆریستی لە تاران و چەند شاری گرنگ ئەنجام بدەن و بە بڵاو کردنەوەی وێنە لە ئینترنت، نەتەوەی ئێران بە کوشتن هەڕەشە دەکەن و بە وشیاری سەربازانی بێ ناونیشانی ئیمام زەمان و هاوکاری سیستەمی داد و هێزە سەربازی و ئینتزامییەکان، بە تایبەتی فەتا، هەر هەموویان دەستگیر کران.

ناردنی بۆچوون

6 + 8 =