کتێبی داعش لە سەرەتاوە تاکوو کۆتایی بڵاو کرایەوە

کتێبی داعش لە سەرەتاوە تا کۆتایی لە نووسینی سەید عەلی نەجات، لە لایەن ناوەندی فەرهەنگی لێکۆڵینەوەی نێونەتەوەیی ئەبرار لە تاران بڵاو کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، کتێبی داعش لە سەرەتاوە تاکوو کۆتایی لە دە بەش لە تەنیشت لێکدانەوەی بیر و بڕوای داعش، هۆکارەکانی سەرهەڵدانی ئەم گرووپە دڕنده‌ و بە دەسەڵات گەیشتنی لێکداوەتەوە.

کتێبی داعش لە سەرەتاوە تاکوو کۆتایی لە ۳٥۰ لاپەڕە پێکهاتووە و بەشەکانی‌ئەم کتێبە بریتین لە: بەشی سەرتای بیر و بڕوای داعش، مێژوو و چۆنیەتی دروست بوونی، رێکخراوە حکومییەکانی داعش، جوغڕافیای ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی داعش، مێدیاکانی سەر بە داعش و سیاسەتی مێدیایی داعش، هێزەکانی سەر بە داعش و هۆکاری تەڤل بوونیان، باری ئابووری و دارایی داعش، لێکدانەوەی هۆکاری سەرکەوتی داعش و شکست خواردنی، دەرفەت و ئاستەنگەکانی داعش بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و سەرەنجامی داعش تاکوو کۆتایی ساڵی ۲۰۱۷ی زاینی.

شایانی باسە کە ئەم کتێبە بۆ یەکەم جار لە ساڵی ۲۰۱٥ ڕەوانەی بازاڕی کتێب کرا کە گه‌یشته‌ چاپی چوارەم ، بەڵام نووسەر بە هۆی ڕووداوەکانی ساڵی ۲۰۱٦ و شکستی یەکجارەکی داعش لە ساڵی ۲۰۱۷ کتێبەکەی دووبارە نووسیویه‌ته‌وه‌ و به‌رگی نوێی لەم مانگەدا بڵاو کردەوە. لەم کتێبە نوێیە زیاتر لە ۱۱۰ لاپەڕەی پێ زیاد کراوە.

هۆکاری سەرەکی فرۆشی باشی ئەم کتێە کەڵک بردن و لێکدانەوەی هەموو ڕەهەندەکانی گرووپی تیرۆریستی داعشە و سەرچاوەیەکی باشە بۆ لێکۆڵینەوەی زانستی زیاتر لە سەر ئەم گرووپە تیرۆریستییە.

News Code 19471

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 15 =