سزای ئیعدام بۆ ٨ داعشی لە دیوانی باڵای ئێران پەسەند کرا

سەرۆکی دادگای گشتی و شۆڕشی تاران لە پشت ڕاست کردنەوەی سزای ئیعدامی هۆکارەکانی داعش لە هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر مەجلیس لە دیوانی باڵا هەواڵی دا.

ئایەتوڵڵا موسا غەزەنفەر ئابادی لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر سەبارەت بە دوایین دۆزی دۆسیەی هۆکارەکانی داعس لە هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر مەجلیس وتی: سزای دەرکراو بۆ هەشت تۆمەتباری ئەو دۆسیە، لە لایەن تۆمەتبارەکانەوە ناڕەزایەتی لە سەری کرا و هەر بۆیە دۆسیەکە برایە دیوانی بالآی ئێران.

ناوبراو زیادی کرد: دادگا ئەو کەسانەی بە تۆمەتی گەندەڵی لە سەر زەوی شیاوی ئیعدام زانیوە.

هەشت تۆمەتباری ئەو دۆسیە تیرۆریستی هێرشی بۆ سەر مەجلیسی شوورای ئیسلامی لە ماوەی هەفت کۆبوونەوەدا لە دادگای شۆڕش و لە لقی ١٥ ی ئەو دادگا بە سەرۆکایەتی دادوەر سەڵەواتی لە خۆیان لە بەرانبەر تۆمەتەکان کە دراوەتە پاڵیان بەرگریان کرد.

News Code 19470

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 14 =