سه‌رۆکی پۆلیسی ئه‌نبار:

دۆخی ئه‌منی سنووری نێوان عێراق و سووریا سه‌قامگیره‌

ناسەی هەواڵ: 4318496 -
سه‌رۆکی پۆلیسی ئه‌نبار جه‌ختی کرد: دۆخی ئه‌منیه‌تی له‌ سنووری عێراق و سووریا سه‌قامگیره‌ و هیچ گرووپێکی تیرۆریستی توانی دزه‌ کردنی نییه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لنه‌شره‌، هادی ڕەزیح، سه‌رۆکی پۆلیسی ئه‌نبار جه‌ختی کرد: دۆخی ئه‌منیه‌تی له‌ سنووری نێوان سووریا و عێراق سه‌قامگیره‌ و هیچ گرووپێکی تیرۆریستی توانی دزه‌ کردنی له‌م سنوورانه‌وه‌ نییه‌.

ئه‌و زیادی کرد: هیچ شتێک ڕووی نه‌داوه‌ که‌ نیشان بدات هێرشی سه‌ربازی گه‌وره‌ کراوه‌ته‌ سه‌ر هێزه‌ سه‌ربازی و ئه‌منییه‌کان. هه‌موو ڕێکاره‌ پێویسته‌کان بۆ پشتیوانی کردن له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌کان له‌ به‌ر گیراوه‌.

ئه‌م به‌رپرسه‌ عێراقییه‌ هه‌روه‌ها وتی: سنووری عێراق له‌گه‌ڵ سووریا به‌ر له‌ ساڵی ۲۰۱۶ ناوه‌ندی ژێر کۆنترۆڵی داعشییه‌کان بوو، به‌ڵام له‌ ئێستا و له‌ دوای ئازادبوونی ئه‌م ناوچانه‌ و گرتنه‌وه‌یان هه‌موو شاره‌کانی ئه‌نبار له‌ ده‌ستی جه‌نایه‌تکاره‌کانی داعش، دۆخه‌که‌ گۆڕانکاری به‌ سه‌ر هاتووه‌ و ئه‌منیه‌ت دابین کراوه‌.

ناردنی بۆچوون

3 + 0 =