هه‌رێمی کوردستان دژی کردنه‌وه‌ی سنووری سێفی سه‌قزه‌

پارێزگاری کوردستان وتی: به‌ پێی فه‌رمانێکی نوێ، ناردنی که‌ل و په‌ل به‌ شێوه‌ی جومله‌ و فراوان له‌ شاره‌ سنوورییه‌کان قه‌ده‌غه‌ کراوه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به‌همه‌ن مورادنیا له‌ په‌ڕاوێزی ده‌ست به‌ کار کردنی قۆناغی یه‌که‌می باغچه‌ی ته‌کنۆلۆژیا له‌ سنه‌ وتی: ئه‌مڕۆ ده‌رفه‌تێک دروست بووه‌ تاکوو له‌ نزیکه‌وه‌ هه‌موو پێشکه‌وتنه‌کانی باغچه‌ی ته‌کنۆلۆژیای کوردستان له‌ نزیکه‌وه‌ ببینم.

ئه‌و زیادی کرد: تاکوو ئێسته‌ ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ به‌ستێن بۆ کار کردنی ۳۰۰ تاکوو ۳۵۰ که‌سی درست کردووه‌ و هیوادارم کاره‌کان به‌ خێرایی زیاتر بڕواته‌ پێشه‌وه‌.

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ دۆخی بازاڕچه‌ سنوورییه‌کان وتی: پێشتر سوودی که‌م کردنه‌وه‌ی باجی بازه‌رگانی ۵۰۰ هه‌زار تمه‌ن بوو که‌ ئێسته‌ بووه‌ته‌ ۷۰۰ هه‌زار تمه‌ن و ئێسته‌ بنه‌ماڵه‌یه‌کی ۴ که‌سی مانگانه‌ ۲ ملیۆن و ۸۰۰ هه‌زار تمه‌ن پشکی هه‌یه‌.

پارێزگاری کوردستان وتی: ئه‌م بابه‌ته‌ یارمه‌تی باشی سنوورنشینه‌کان ده‌دات، له‌ فه‌رمانه‌ پێشووه‌کان هاورده‌ کردنی جل و به‌رگ و که‌ل و په‌لی یاسایی قه‌ده‌غه‌ بوو به‌ڵام ئه‌م ئاسته‌نگه‌ تاکوو ۳ مانگی دیکه‌ لا ده‌چێت، ئه‌مه‌ش بۆ نووسینه‌وه‌ی لیستی که‌ل و په‌له‌کانه‌.

مورادنیا زیادی کرد: بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕچه‌ سنوورییه‌کان گه‌رم بێت چی دیکه‌ گه‌شتیاران ناتوانن به‌ جومله‌ و فراوان که‌ل و په‌ل له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن و ته‌نیا ده‌توانن به‌ قه‌د یه‌ک که‌س که‌ بۆی دیاری کراوه‌ شت له‌گه‌ڵ خۆی بگوازێته‌وه‌.

ئه‌و ئاماژه‌ی دا: له‌ سه‌ره‌تای ده‌ست پێ کردنی کارمه‌وه‌ تاکوو ئێسته‌ به‌رده‌وام به‌دوادا چوونم بۆ پرسی سنووره‌کان کردووه‌ که‌ یه‌کێکیان بازاڕچه‌ی سێف له‌ سه‌قز بووه‌ و هیچ کێشه‌یه‌ک بۆ کردنه‌وه‌ی ئه‌م بازاڕچه‌یه‌ش بوونی نییه‌. به‌ڵکوو هه‌رێمی کوردستان به‌و هۆیه‌ی بازاڕچه‌ی سێف سوودی ئابووری نییه‌ بۆیان، ئه‌م خاڵه‌ سنوورییه‌ ناکه‌نه‌وه‌.

پارێزگاری کوردستان وتی که‌ له‌ ڕێگه‌ی کونسولگه‌ری ئێران له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌دوادا چوونمان بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ کردووه‌، که‌ هه‌ر کات حکومه‌تی هه‌رێم سنووره‌که‌ بکاته‌وه‌ ئێمه‌ش ئاماده‌ی کردنه‌وه‌ین.

News Code 19458

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 5 =