تاران و په‌کین ۴ په‌یمانی هاوکاریان واژۆ کرد

سه‌رۆک کۆماری ئێران و کۆماری گه‌لی چین ئێواره‌ی دوێنێ به‌ ئامانجی په‌ره‌دان به‌ په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ر دوولا، ۴ په‌یمانی نوێیان واژۆ کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆماری گه‌لی چین ئێواره‌ی یه‌کشه‌مه‌ به‌ کاتی ناوچه‌یی چین و به‌ ئامانجی په‌ره‌دان به‌ په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ر دوو وڵات، ۴ په‌یمانی نوێیان واژۆ کرد.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م وه‌ره‌قانه‌ بریتی بوون له‌ لێکتێگه‌یشتنی به‌رنامه‌ی هاوبه‌شی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ نێوه‌ان جێگرانی زانستی و ته‌کنۆلۆژیایی سه‌رۆک کۆماری ئێران و چین، لێکتێگه‌یشتنی نێوان ده‌وڵه‌تی کۆماری ئیسلامی و ده‌وڵه‌تی کۆماری گه‌لی چین سه‌باره‌ت به‌ هاوکاری کردن بۆ به‌ر گرتن و شه‌ڕی دژ به‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر، لێکتێگه‌یشتنی نێوان ڕێکخراوی بورسی ئێران و لێژنه‌ی یاسادانانی بورسی چین بۆ هاوکاری نێوان هه‌ر دوولا و لێکتێگه‌یشتنی هاوکاری نێوان وه‌زاره‌تی دارایی ئێران و لێژنه‌ی نیشتمانی په‌ره‌دان و چاکسازیی کۆماری گه‌لی چین بۆ پێکهێنانی به‌رنامه‌ی هاوکاری هاوبه‌ش له‌ نێوان ئێران و چین له‌ چوارچێوه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی جاده‌ و بازه‌رگانی.

شایانی باسه‌ که‌ حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌ میانه‌ی به‌شداری کردن له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ڕێکخراوی ئابووری شانگهای له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی چین دیدار و گفتوگۆی کرد.

News Code 19448

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =