سەردار پاکپوور:

دوو گرووپی تیرۆریستیی له‌ شنۆ و سه‌وڵاوا تێکشکێندران/ ٦ تیرۆریست کوژران

ناسەی هەواڵ: 4317740 -
فەرماندەی هێزی زەوینی سپا لە ناسین و تێکشکێندرانی دوو تیمی تیرۆریستیی دیکە لە ناوچە گشتییەکانی سوڵئاوا و شنۆ لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاش هەوڵی دزێوانەی ئەم دواییەی گرووپه‌ تیرۆریستیه‌کان بۆ دزە کردنە ناو خاکی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەنجامدانی هەڵمەتگەلی تێکدەرانە و دژە ئاسایش و هەروەها ناسینەوە و تێکشکاندنی تیمێکی ٧ کەسی لە تیرۆریستان لە شەوی هەینی ١٨ی جۆزەردان، سەردار محەمەد پاکپوور فەرماندەی هێزی زەوینی سپای پاسدارن ڕایگەیاند: لە رۆژانی ڕابردوو شایەدی هەندێک جموجۆڵ و هەوڵی شەڕئەنگێزان و تیرۆریستانی دژی شۆڕش لە ناوچەگەلی سنووریی رۆژئاوا و باکووری رۆژئاوای وڵات بە مەبەستی دزە کردن بووین کە هوشیاریی هەواڵگرانە و پێوشوێن گرتنی تەواو و وردبینانەی ڕەزمەندەکانی هێزی زەوینی سوپا لە قەرارگای حەمزەی سەیدولشوهەدا (دخ)، ئەو گرووپە تیرۆریستیانە لە گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆیان شکستیان هێنا.

ڕاشیگەیاند: هەر وەک بە گوێی گەلی بەڕێز و شۆڕشی ئێران گەیێندراوە، شەوی هەینی گرووپێکی تیرۆریستی لە کاتی دزەکردنە ناو ناوچە گشتییەکانی شنۆ کەوتنە تەڵەی ڕەزمەندەکانی قەرارگای حەمزە و لە پێکدادانێکدا بە گشتی تێکشکێندران و ٧ ئەندامی ئەو گرووپە کوژران و بریندار بوون.

سەردار پاکپوور لە درێژەدا لە دوو پێکدادانی دیکە لە ماوەی ٢٢٤ کاتژمێری ڕابردوو لە ناوچە گشتییەکانی سەوڵئاوا و شنۆ هەواڵی دا و وتی: دوو تیمی تیرۆریستی لە شەڕئەنگێزانی دژی شۆڕش هەوڵێکی بێ ئاکامیان بۆ دزە کردنە ناو خاکی وڵاتەکەمان دا کە بە پیوشوێن گرتنی هەواڵگرانە و ناسینی وردبینانەی شوێنی دزەکردنیان، ڕەزمەندەکانی قەرارگای حەمزە توانیان پاش پێکدادان لە ناوچە گشتییەکانی سەوڵئاوا و شنۆ، ئەو دوو تیمە تیرۆریستییە تێکبشکێنن و ٦ کەس لە تیرۆریستان بکوژن و ٣ کەسی دیکەشیان بریندار بکەن.

فەرماندەی هێزی زەوینی سوپای پاسداران لە کۆتاییدا بە ئاماژە بەوەی کە ژمارێکی بەرچاوی چەک و چۆڵ لە تیرۆریستان گیراوە، جەختی کرد: ڕەزمەندە دلێرەکانی هێزی زەوینی سوپا بە ئامادەیی تەواو و زاڵبوونی هەمە لایەنە بە سەر جموجۆڵی دژبەرانی شۆڕش، هەر جۆرە هەڵمەت و داپەڕێک کە مەترسیی بۆ سەر ئاسایشی ئێرانی ئیسلامی هەبێت، بە توندی وەڵام دەدەنەوە.

ناردنی بۆچوون

2 + 15 =