پاش ٣٠ ساڵ؛

یەکەم نەوتکێشی عێراق بەندەری بەسری بەرەو ئەمریکا بەجێهێشت

ناسەی هەواڵ: 4317426 -
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتە بۆ یەکەمین جار پاش ٣٠ ساڵ، وەجبەیەکی نەوتیی لە بەندەری بەسرەوە ڕەوانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الیوم السابع"، عێراق ڕایگەیاند کە پاش ٣٠ ساڵ ئەوە یەکەمین نەوتکێشی عێراقییە کە لە بندەرە باشوورییەکانی ئەو وڵاتەوە بەرەو ئەمریکا وەڕێدەکەوێت.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، ئەوە یەکەمین جارە کە پاش ساڵی ١٩٩١ نەوتکێشەکانی عێراقی بۆ گواستنەوەی نەوت بەرەو ئەمریکا، چالاکییەکانیان لە بەندەرە باشوورییەکانی ئەو وڵاتەوە دەست پێدەکەنەوە،

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاندووە کە ئەو نەوتکێشە وەجبەیەکی دوو ملیۆن بەرمیلی نەوتی خاوی پێیە و ئەو نەوتکێشە یەکێکە لە ٤ نەوتکێشێک کە عێراق لەم دواییەدا کڕیویەتی.

عێراق دووهەمین وڵاتی بەرهەم هێنەری نەوتی خاو لە ئۆپێک پاش عەرەبستانە. ئەو وڵاتە لە دەیەی ٨٠ی زایینی لانی کەم ٢٤ نەوتکێشی بووە کە بە هۆی شەڕەکانی ڕژیمی بەعس لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ لە ناو چوون.

ناردنی بۆچوون

6 + 11 =