گەمارۆی تاک لایەنە ڕەوتی بازرگانیی نێودەوڵەتی دەشێوێنێت

سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بەوەی کە داسەپانی سیاسەتگەلی ئەمریکی بە سەر دیتراندا مترسییەکی ڕوو لە بەرەستاندنە، جەختی کرد: گەمارۆ یەک لایەنەکان ڕەووتی بازرگانیی ڕەوای نێودەوڵەتی خەوشدار دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری، حوجەتولئیسلام حەسەن ڕۆحانی رۆژی یەکشەممە لە هەژدەهەمین کۆبوونەوەی سەرۆک وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای، هەوڵی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ داسەپاندنی سیاسەتگەلی خۆی بە سەر دیترانی بە مەترسییەکی ڕوو لە پەرەستاندن وەسف کرد و جەختی کرد: گەمارۆ یەک لایەنەکان ڕەووتی بازرگانیی ڕەوای نێودەوڵەتی خەوشەدار دەکات.

سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بە هاوکاتبوونی زەمانی بەڕێوەچوونی هەژدەهەمین کۆبوونەوەی سەرۆک وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای لە گەڵ تێوەگلانی جیهانی بە قەیرانەکانی تاک ڕەهەندخوازی، تیرۆریزم، ڕادیکاڵیزم، دابەزینی ڕۆڵی ڕێکخراوەگەل و پەیمانە نێودەوڵەتییەکان و هاوکات دەستێوەردانی ئەکتەرە بان ناوچەییەکان و لاوازبوونی میکانیزمەکانی دانوستان و هاوپەیوەستەبوون بە پێی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان لە ئاستی ناوچەدا لە گەڵ قەیرانەکانی دەستێوەردان و هەڕەشەگەلی ناوخۆیی کە ڕووی لە ژێرخانەکانی ئەمنی، سیاسی، ئابووری وو فەرهەنگیی وڵاتانە، ڕایگەیاند: بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو قەیرانانە، پێویستمان بە هاوکاریی زۆر نزیکی ناوچەیی لە بوارە جۆراوجۆرەکان، دۆزینەوەی هاوبەشییەکان لە نێوان وڵاتان و بەرژەوەندیی هاوبەشی درێژخایەن بە تایبەت لە نێوان وڵاتانی دراوسێ و گرتنەبەری رۆژەڤی دانوستان و گفتوگۆ لە نێوان وڵاتان هەیە، بۆ ئەوەی ناوچەیەکی هیمن‌تر، سەقامگیرتر، گەشاوەتر و پێشکەوتووترمان هەبێت.

ڕاشیگەیاند: لێرەدا پێویستە جەخت بکەم کە گەمارۆ یەک لایەنەکان نە تەنیا دژی یاسا و ڕیسا نێودەوڵەتییەکانن، بەڵکوو ڕەووتی بازرگانیی ڕەوای نێودەوڵەتیش خەوشەدار دەکات. لەو بوارەدا، ئاسایشی وزە و هەڵسوکەوتی ناسیاسی لە گەڵ ئەو پرسە بەشێکە لە پێداویستییەکانی گەشەی ناوچەیی و جیهانییە و پێویستە کۆمەڵگای جیهانی هەمبەر بە هەرجۆرە کەڵک بردنێکی کەرەسەیی لەو پرسە هەڵوێست بگرێت.

ناوبراو بە ئاماژە بە پابەندیی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تەواو بەڵینەکانی لە بەرجام و پشت‌ڕاستکرانەوەی ئەو ڕاستییە لە ١١ ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، وتی: تەواو لایەنەکانی بەرجام و ئەندامانی دیکەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەمبەر بە بەڵینە قبووڵ کراوەکانی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان بە پێی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایش و مادەی ٢٥ی جارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرپرسن لە جێبەجێ کردنی تەواو مادەکانی ناو بەرجام و خۆبواردن لە هەر هەنگاوێک کە دەبێتە ئاستەنگ لە بەردەم بەرجامدا.

ڕۆحانی بە نرخاندنی هەنگاوەکانی ڕووسیا و چین بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی بەرجام، وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران دەرفەتێکی کەمی داوەتە وڵاتانی بەجێ ماوەی ڕێککەوتنی بەرجام، بۆ ئەوەی گەڕەنتیی پێویست بدەن بۆ جێبەجێ کرانی تەواو بڕگە پەسندکراوەکانی ناو بەرجام. ئەگەرچی ئەمریکا پەیجۆری کاردانەوەکان بە دەرچوونی یەک لایەنەی لە لایەن وڵاتانی دیکەیە، بەڵام بێدەنگبوون هەمبەر بەو کارە، ئاکامی زۆر دزێۆ و ماڵوێرانکەری بۆ کۆمەڵگای جیهانی دەبێت.

سەرۆک کۆماری ئێران لە درێژەدا ڕووانییە پرسی تیرۆریزم، جودایی خوازیی و ڕادیکاڵیززم لە ناوچە جۆراوجۆرەکاانی جیهان بە تایبەت لە ئاسیای ناوەندی و رۆژئاوای ئاسیا، جەختی کرد: گرووپگەلی تیرۆریستی بە کەڵک وەرگرتن لە بۆشایی هەوڵگرانەی نێوان وڵاتانی ناوچە، دەستیان داوەتە ڕایەڵ‌سازی و وەرگرتنی هێزی نوێ، هەر بۆیە بەرزبوونەوەی دانوستانە هەواڵگرییەکان دەتوانێ تاقە رێگەی لاوازکەرەوەی ڕایەڵ‌سازیی ناوچەیی گرووپگەلی تیرۆریستی بێت.

ناوبراو لە کۆتاییشدا ڕوانییە هەوڵی چوار دەیە بەرەنگاربوونەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڵ دیاردەی شۆمی تیرۆریزمی ناوخۆیی و ناوچەیی، وتی: لەو رێگەیە ئەزموونی زۆر بە کەڵکمان بە دەست هێناوە و توانیومانە لە هاوکاریی دەوڵەتانی عێراق و سووریا لە شەڕی داعش ئەو ئەزموونانە بە کار بێنین. لە لایەکی دیکەوە  ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای-یش بە پشت بەستن بە ئەزموونی باش و بە نەرخی خی لە ساڵی ڕابردوو، ڕاسپێردراوگەلێکی زۆر باشی بۆ پرسە چەند ڕەهەندییەکانی ناوچەی خۆی پێناسە کردووە و کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەی هاوکاری لە گەڵ ئەو ڕێکخراوە لە تەواو بوارەکانە.

News Code 19424

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =