لە ماوەی ئەمساڵدا؛

هەناردە کردنی زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلار کاڵا لە گومڕۆکی مەهاباد

ناسەی هەواڵ: 4317013 -
به‌رپرسی گومڕۆکەکانی شارستانی مەهاباد وتی: ئەمساڵ زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلار کاڵا لە گومڕۆکی شارستانی مەهابادەوە هەناردە کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد ئەحمەدی بە ئاماژە بە ئامارەکانی هەناردە کردن لە ئەو گومڕۆکەوە لە ئەمساڵ زیادی کرد: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا نزیک بە ٨٤ جۆر کاڵا بە بڕی یەک ملیۆن و ٤٠٠ دۆلار لە گومڕوکەکانی ئەو شارستانەوە هەناردە کراوە کە لە چاو ساڵی ڕابردوو، سەدا ٥٠ دابەزینی بە خۆوە بینیوە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە زیاترین کاڵا هەناردە کراوەکان بریتی بووە لە قاڵی ماشینی، چیمەنتۆ و خۆراکی پەلەوەر، زیادی کرد: کاڵاکان زیاتر بۆ وڵاتانی عێراق، تورکیا و کۆماری ئازەربایجان هەناردە کراوە.

به‌رپرسی گومڕۆکی مەهاباد وتیشی: ئەمساڵ هەروەها ٧٣ دۆزیەی قاچاخی کاڵا بە بڕی زیاتر لە شەش ملیار و ٢٠٩ ڕیاڵ لە ئەو گومڕوکە پێک هاتووە کە زیاترینیان پێوەندی بە دۆسیەی جلوبەرگ، ئامێری ئۆتۆمبیل، لاستیک و وشکەبارەوە هەبووە.

ناردنی بۆچوون

6 + 12 =