بازارچه‌ سنوورییه‌کان بۆ پیله‌وه‌ره‌کان ده‌کرێته‌وه‌

جێگری کاروباری ئابووری و په‌ره‌سه‌ندنی پارێزگاری کوردستان ڕایگه‌یاند که‌ به‌ زوویی بازاڕچه‌ سنوورییه‌کان به‌ ڕووی پیله‌وه‌ره‌کاندا بۆ ئاڵ و گۆڕ کردنی که‌ل و په‌له‌ یاساییه‌کان ده‌کرێته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی پارێزگای کوردستان، حسه‌ین فیرۆوزی ڕایگه‌یاند که‌ فه‌رمانی نوێی ڕێکخستنه‌وه‌ی ئاڵ و گۆڕه‌ سنوورییه‌کان ده‌بێت جێبه‌جێ بکرێت و له‌ فه‌رمانداری شاره‌ سنوورییه‌کان داوا ده‌که‌م له‌مباره‌وه‌ خه‌ڵک ئاگادار بکه‌نه‌وه‌ تاکوو ئه‌وانه‌ی کارتی پیله‌وه‌ریان هه‌یه‌ پشکی خۆیان دووباره‌ وه‌ربگرنه‌وه‌.

ئه‌و زیادی کرد: بۆ ۲۳ هه‌زار و ۳۰۶ بنه‌ماڵه‌ له‌ ۴ شاری بانه‌، مه‌ریوان، سه‌قز و سه‌وڵاوا کارتی ئێلکترۆنیکیمان به‌ ناوی گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌کان نووسیوه‌ و له‌م کارتانه‌دا ژماره‌ی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌کانیش نووسراوه‌.

شایانی باسه‌ که‌ داواکاری فه‌رمانداری شاری سه‌وڵاوا بۆ گۆڕینی بازاڕچه‌ی مله‌خۆڕ پێشوازی لێکراوه‌ و بڕیار وایه‌ که‌ زه‌وییه‌کی ۴ دۆنمی له‌ شارۆچکه‌ی پیشه‌یی سه‌وڵاوا بۆ ئه‌م بازاڕچه‌یه‌ ته‌رخان بکرێت.

News Code 19417

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =