سێ هەندباڵیستی کورد بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئێران کران

پارسا موحەمەدی، نیما عارف پەنا و مەتین خزری سێ هەندباڵیستی کورد بۆ بەشداری لە هەشتەمین خولی کێبڕکێیەکا ئاسیاییەکانی ٢٠١٨ ی ئۆردۆن بانگهێستی چوارەمین ئوردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی گەنجان کران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی هەواڵی ئیدارەی گشتی وەرزش و لاوانی پارێزگای کوردستان، چوارەمین ئوردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی تازەلاوانی ئێران بۆ بەشداری لە کێبڕکێیە ئاسیاییەکانی ٢٠١٨ ی ئۆردۆن لە ڕۆژی ٢٤ی جۆزەردانەوە لە یەزد دەست پێدەکات.

پارسا موحەمەدی، نیما عارف پەنا و مەتین خزری سێ هەندباڵیستی داهاتووداری کوردستانی بە ڕای کادیری تەکنیکی فیدراسیۆن بانگهێشتی چوارەمین ئوردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی تازەلاوازن کران.

ناسر سەلیمی سەر ڕاهێنەر، ڕەسوول کشانی و مەهدی فەراهانی وەکوو ڕاهێنەری تەکنیکی و تاکتیکی بەرپرسایەتی هەڵبژاردەی نەتەوەیی هەندباڵی تازەلاوایان لە ئەستۆدایە.

چوارەمین ئوردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی تازەلاوانی ئێران لە ڕۆژانی ٢٤ تا ٣٠ ی جۆزەردان لە پارێزگای یەزد بەرێوە دەچێت.

News Code 19411

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 9 =