حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیر دەمێنێتەوە/ناوچەکە پێویستی بە عێراقێکی میانەڕەوه‌

حسێن عادلی وێڕای باس کردن له‌ چوار دەستکەوتی گرنگی دەوڵەتی عەبادی جەختی کرد کە بە پێی ئامارەکان عەبادی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەمێنێتەوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی- موحەمەد فاتمی زادە: هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کاتێکدا کۆتایی هات کە هاوپەیمانی سائیرۆن بە سەرۆکایەتی سەدر بە وەدەست هێنانی ٥٤ کورسی سەرکەوتنی دەست خست و هاوپەیمانی فەتح بە سەرۆکایەتی هادی عامری بە ٤٧ کورسی و هاوپەیمانی نەسر بە سەرۆکایەتی عه‌بادی ٤٢ کورسی بە ڕیزەوە پلەی دووهەم و سێهەمیان وەدەست هێنا.

سەبارەت بە ئەو هەڵبژاردنە و ئه‌نجامه‌کانی هەواڵنێری مێهر لە گەڵ حسێن عادلی وتەبێژی هاوپەیمانی نەسر گفتوگۆیەکی ئەنجام داوە کە بە شێوەی خوارەوەیە.

سەرەتا شرۆڤەی خۆتان لە سەر ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنە و دەسکەوتەکانی بەڕێوە بردنی باس بکه‌ن؟

بە گشتی نائارامیەک نیسبەت بە هەڵبژاردنەکە و باسی زۆر سەبارەت بە ئەنجامەکانی هەیە بەڵام ئێمە هەمووان بۆ پیڕەو کردنی ئامێر و ئەو ڕەوشە یاساییانە کە سڵامەتی هەڵبژارنەکانی پەرلەمانی و ڕەوایی بەرپرسان دەستەبەر دەکات، داوەت دەکەین.

ڕەوتی دانوستانەکانی نێوان هاوپەیمانییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران چۆن دەچێتە پێشەوە؟

ڕوون باسی دەکەم کە دانوستان و گفتوگۆکان هەروا لە سەرتای ڕێگاکەن و بڕێک لێکچووەکان لە نێوان ڕێژەیەک لە فراکسیۆنە سەرکەوتووەکان هەیە؛ بۆ نموونە هاوپەیمانی بەسر لە گەڵ تەواوی لایەنەکان خەریکی دانوستانە و پێوستمان بە کاتێکی کورتە بۆ ڕوون بوونەوەی دۆخەکە.

ئایا حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیر دەمێنێتەوە یا ئەگەری گۆڕان هەیە؟ دەسکەوتەکانی دەوڵەتی عەبادی لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو چییە؟

با ڕوون قسە بکەم کە عەبادی سەرکەوتنی زۆری لە ناوخۆی وڵات وەدەست هێنا کە لەوانە سەرکەوتن بە سەر داعشە و ئەو سەرکەوتنە هی تەواوی عێراقییەکان لەوانە مەرجەعیەت و حەشدی شەعبی و هێزە چەکدارەکان و لە ژێر بەرێوەبەرایەتی عەبادیدا بووە.

شەڕی داعش بەس سەربازی نەبوو بەڵکوو سیاسی و ئابووری و هەواڵگریش بوو کە لە لایەن عەبادییەوە بەڕێوەبەرایەتی کرا. لە دەسکەوت و سەرکەوتنەکانی تری عەبادی یەکگرتوو هێشتنەوەی عێراق و بەرگری لە دابەش بوونیە.

لایەنی سێهەمی دەسکەوتەکانی ناوبراو پێوەندی بە ئابووری ئەو وڵاتەوە هەیە. ناوبراو هەروەها لە بواری سیاسیشدا سیاسەتێکی میانەڕەوی لە ناوچە و جیهان هەبوو. بە پێێ ئامارەکانی عەبادی بە هۆی دەسکەوتە پێشووەکانییەوە لە پۆستی سەرۆک وەزیری دەمێنێتەوە.

لە ئەگەری مانەوەی عەبادی لە پۆستی سەرۆک وەزیری و پێکهێنانی دەوڵەت، یەکمایەتی سیاسەتی دەرەوەی ناوبراو بە تایبەت لە پێوەندی لە گەڵ دراوسێیەکانی چۆن دەبێت؟

سیاسەتی عەبادی لەم بوارەدا ڕوون و ئاشکرایە. عێراق پێوسیتی بە سیاسەتێکی میانەڕەو لە ناوچەکە هەیە و پێم وایە کە تەواوی وڵاتانی ناوچەکە بە دوای عێراقێکی میانەڕەو و ئارامن.

عێراق بەرەو لای هیچ میحوەرێکی ناچێت. چونکوو ئەو پرسە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی پێکدادان لە ناوچەکە. ناوچەکە پێویستیان بە عێراقێکی میانەڕەو و ئارام هەیە کە بەدوای بەرژەوەندی خۆیەوە بێت و نەبێتە مەترسی بۆ سەر هیچ وڵاتێکی دراوسێ.

ئایا لە ڕەوتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، هیچ وڵاتێکی ناوچەکە دەستێوەردانی هەبوو؟

بە گشتی ئەو هەڵبژاردنە پرسێکی تایبەتی عێراقە و ئەگەر گرووپ یا لایەنێکی سیاسی دەستێوەردانی قبووڵ کردبێت سەرکوت و لۆمە کراوە. ئەو پرسە رەت ناکینەوە بەڵام زۆر لاواز بووە.

بەڕێوە چوونی ئەو هەڵبژارندە لە داهاتووی سیاسی عێراق لە ناوچەکە چ کاریگەریەکی دەبێت؟

هیوادارین کە عێراق لە سیاسەتی خۆی دا میانەڕەو بێت. چونکوو ناوچەکە پێویستی بە عێراقێکی میانەڕەو هەیە و لە ئەگەری لایەنگری لە لایەنێکی تایبەت، کارەسات لە ناوچەکە دەخولقێت. هیوادارین کە ٤ ساڵی داهاتوو ئەو میانەڕەوییە ببینین و تا کاتی پێکهێنانی دەوڵەت، قسە کردنی لەو بارەوە زووە.

News Code 19393

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =