دۆزینەوەی نیشانەکانی ژیان لە مڕیخ

ناسا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەڤانی شەوی ڕابردوودا ڕایگەیاند، لێکۆڵەری مڕیخی نیشانەگەلێکی لە ژیانی کۆن لە مڕیخ دۆزیوەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ناسا، ئەو ڕێکخراوە لە دوایین کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی خۆیدا شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند، لێکۆڵەری Curiosity نیشانەگەلێکی لە ژیانی لە مڕیخ دۆزیوەتەوە.

لێکۆڵەران دوو خوێندنەوەی جودایان بە یارمەتی زانیارییە کۆ کراوەکان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو، ئەنجام دا. ئەوان سەرچاوەیەکی چڕیان لە مادەیەکی سروشتی لە ناو دەریاچەیەکی کۆن بینی و ڕێژەیەک لە مێتانی ناو ئەتمۆسفێڕی ئەو گۆیەشیان دۆزیەوە.

ئەو دەسکەوتانە لە لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە ژیانی میکرۆبی یارمەتیدەرن و دەرکی مرۆڤ لە گۆڕانکارییە کۆنەکانی مڕیخ زیاد دەکەن.

ئاشوین واساوادا لە تاقیگەی JPL ناساوە دەڵێت: ئەگەری ئەوەی کە بتوانرێت نیشانەگەلێک لە ژیانی کۆن لە ئەو گۆیە بدۆزرێتەوە، بەرز بووەتەوە.

News Code 19392

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =