ئەو خشڵه‌ی کە گیانی ژنان دەپارێزێت خەڵاتی بردەوە

خشڵێکی زیرەک کە ئەو ئیزنە دەداتە خاوەنەکەی لە کاتی ڕوودانی مەترسیدا داوای یارمەتی لە دۆستان و ئاشناکانی بکات، خەڵاتی یەک ملیۆن دۆلاری ئیمەنی ژنانی لە ئەمریکا بردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نیوئەتڵەس، ئەو خەڵاتە لە ساڵی ٢٠١٦ەوە و لە ژێر ناو خەڵآتی ئاسایشی ژنانی ئیکس پرایز دەبەخشرێتە ڕێکخراو و گرووپگەلێک کە ئامێر و کەرەسەیەک بەرهەم دێنن کە لە کاتی ڕوودانی مەترسی بۆ ژنان بتوانن خێرا مەترسیان لێ دوور بکاتەوە.

ئەو ئامێرانە کە دەبنە بەربژێری وەرگرتنی ئەو خەڵاتە دەبێ لانی زۆر لە ماوەی ٩٠ چرکەدا پەیامی هۆشداریی خۆی بگەیێنێتە وەرگرەکە و تێچوووی کڕینەکە و کەڵک وەرگرتن لێیان لە ساڵدا کەمتر لە ٤٠ دۆلار بێت.

ئەو جەواهرە لە لایەن کۆمپانیای هیندی لیف ویربلزەوە بەرهەم هێنراوە. لە ئەو جەواهرەدا تراشیەکەی بچووک بە ناوی سیفر پرۆ دانراوە کە لە ڕێگای بلووتوسەوە لە گەڵ مۆبایلی زیرەکی بەکارهێنەرەکی لە پێوەندیدایە. ئەو تراشە دەتوانێت لە هەر جۆرە جەواهێرێکی تردا دابنرێت.

News Code 19390

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 3 =