چین جێتی شەڕکەری سەرووی دەنگی بەرهەم هێنا

لە مێدیاکانی چین وێنەیەک لە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سەرووی دەنگ بڵاو کراوەتەوە کە وادیارە جێتێکی شەڕکەر بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بیزنێس سنایدێر، چین لە جێتێکی شەڕکەری بێ فڕۆکەوان ڕوونوێنی کردووە کە دەتەوانێت بە خێرایی سەرووی دەنگ بفڕێت.

ئەو جێتە کە خەنجەری ڕەش ناویەتی لە دە ساڵی ڕابردووەوە خەریکی چێ کردنی بوون بەڵام وێنەیەک کە لەم دواییانەدا بڵاو بووەتەوە نیشاندەری نموونە تەواوەکەیەتی.

خەنجەدری ڕەش ئەگر بە شێوەی بەربڵاو بەرهەم بهێنرێت، توانێکی زۆر دەداتە سوپای چین، چونکوو دەتوانێت بە بێ پەروەردەی فڕۆکەوان بە خێرایی هێزی ئاسمانی زیاد بکاتەوە.

ئێستاکە لانی زۆری خێرایی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان نزیک ٤٨٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێردایە کە هی فڕۆکەی MQ-Reaper ە. لە لایەکی ترەوە تا ئێستا هیچ فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سەربازی بە خێرایی سەرووی دەنگ بەرهرم نەهێنراوە.

News Code 19367

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 12 =