ڕۆژەکانی زەوی درێژتر دەبێتەوە

بە پێی لێکۆڵینەوە نوێکان نزیک یەک ملیار ساڵ بەر لە ئێستا، ماوەی ڕۆژێک لە سەر زەوی پێنج کاتژمێر و ۱٥ خولەک بووە. کەواتە ڕۆژەکانی زەوی درێژتر بووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە گاردیەن، زانایان لە ستایلێکی نوێ مێژووی هەسارەکان گەردوون لێکدەدەنەوە بە کەڵک وەرگرتن لە بەردە کۆنە گەردوونییەکان.

لێکۆڵینەوەکان نیشانی دەدات کە ۱.٤ ملیار ساڵ پێش ئێستا زەوی هەر ۱٨ کاتژمێر و ٤۱ خولەک یەکجار دەوری لێدەدایەوە. بە مانایەکی دیکە  نزیک بە یەک ملیار ساڵ بەر لە ئێستا، ماوەی ڕۆژێک لە سەر زەوی پێنج کاتژمێر و ۱٥ خولەک بووە. کەواتە ڕۆژەکانی زەوی درێژتر بووەتەوە.

پێشبینیش کراوە کە ئەم ڕەوتە درێژەی هەبێت. واتا ساڵانە ۷٤ هەزارومی چرکە بە درێژایی ڕۆژەکان لە سەر گۆی زەوی زیاد دەبێت.

هەروەها لێکۆڵینەوەکانی ستێفان میرز لە زانکۆی کۆمبیای ئەمریکا نیشانی دەدات کە بە درێژایی ۱.٤ ملیار ساڵ بە سووک تر بوونەوەی چەرخانی زەوی مانگ ٤٤ هەزار کیلۆەتر لە زەوی دوور کەوتووەتەوە و ئێتە لە دووری ۳۸۴۴۰۰ زەوی دایە.

هەڵبەت زانایانی گەردوون ناسی لە سەر ئەم بڕوایەن کە دوور کەوتنەوەی مانگ لە زەوی ڕادەوەستێک بەڵام لە ساڵانی داهاتووی دوور. لەم کاتەدا مانگ لە زەوییەوە تەنیا نیوەی دەبینرێت و نیوەکەی دیکەی نابینرێت.

News Code 19355

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 8 =