بازاڕچەی سنووری سێفی سەقز داخرا

بازاڕچەی سنووری سێفی سەقز کە لە ساڵی ۹۱وە داخراوە دیسان دادەخرێتەوە.

بە ڕاپۆڕتی ئاژانسی مێهر، بازاڕچەی سنووری سێفی سەقز کە لە ساڵی ۹۱وە داخراوە دیسان دادەخرێتەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم بازاڕچەیە لە میانەی ساڵانی ٨۰ هەتاوی یەکێک بوو لە باشترین بازاڕچە سنوورییەکانی پارێزگای کوردستان. 

ساڵی ڕابردوو دوای چەندین ساڵ دواکەوتن بازاڕچەی سێفی سەقز فەرمانی کرانەوەی درا و ٥ ملیار تمەن بودجە بۆ نەوژەن کردنەوەی دابین کرا.

ماوەی چەند مانگێکە کە کاری نەوژەن کردنەوە دەستیپێ کردەوە کە لەم حەفتەدا جارێکی دیکە کارەکانی ڕاگیرا. 

شایانی باسە کە هەموو شارە سنوورییەکان بازاڕچەی سنووریان هەیە بەڵام بە هۆی بڕیاری تاکلایەنە لە پارێزگای کوردستان ئەم بازاڕچەیە چەندین ساڵە داخراوە کە سەرچاوەی کار و داهاتی باش بۆ شاری سەقز بوو.

خەڵکی شاری سەقز کە زیاترین دەنگیان بە دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانی داوە داوایان کردووە کە نوێنەری شاری سەقز لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران سەبارەت بەم بڕیارە ناڕەزایەتی خۆی دەربڕێت.

News Code 19353

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 10 =