ڕازی خۆڕاگری ڤایرۆسی ئەیدز ئاشکرا کرا

لێکۆڵەران خوێندنەوەیەکیان ئەنجام داوە کە رێبازێکی نوێیان بۆ لەناو بردنی خانە پیس بووەکان بە نەخۆشی HIV نیشان دەدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی خانە بنەڕەتییەکان، بە پێشکەوتن لە دەرمانەکانی دژە ڕتروویروسەکان ART، نەخۆشەکانی تووش بوو بە HIV دەتوانن زیاتر لە ڕابردوو تەمەن بکەن.  بەڵام هێشتاش، تەنانەت لە ئەو نەخۆشانە کە ART زۆر کارگەری نیشانی داوە، HIV دەوامی هێناوە و کەسەکە پێویستی بە دەرمانی دژە ڤیرۆسی درێژخایەن هەیە.

 وادیارە کە ڤیرووسەکان سەرچاوەیەکی هەمیشەیی لە خانە پیس بووەکان دەهێڵنەوە کە دەتوانن بە شێوەی بێ سنوور زیندوو بمێننەوە.

خوێندنەوەیەکی نوێ لە نەخۆشخانەی ژنانی بریگام نیشانی داوە کە چۆناوچۆن ڤیرووسەکان لە ئەو ڕێگایە کەڵک وەردەگرن و پلانەکانی مانەوەی خانەکانیان ناسیوە کە لە خانە پیس بووەکان بە HIV چالاک دەبنەوە و ئامانجێک بۆ دەرمانی داهاتوو پێشکەش دەکەن.

ئەو خوێندنەوە نیشانی داوە کە خانەکانی سەرچاوەی HIV، ملوکوولەکانی دژە ئاپۆپتوزی زیاد دەکەن کە دەبێتە هۆی مانەوەی درێژخایەنی ئەوان. ئەو دەسکەوتانە دەتوانێت ببێتە هۆی ستراتیژییە بنەرەتییەکان کە ئەگەری هەیە مانەوەی ئەو سەرچاوە ڤیرووسییە کەم بکەنەوە.

News Code 19352

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 14 =