ژێرخانی پیتاندنی یەک ملیۆن سو پیتاندنی یۆرانیۆم لە نەتەنز ئامادەیە

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران ڕایگەیاند کە لانی کەم ژێرخانی پیتاندنی یەک ملیۆن سو یۆرانیۆم لە نەتەنز ئامادە کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عەلی ئەکبەر ساڵحی، سەرۆکی ڕێکخراوی ناڤۆکی ئێران وتی: کارگەی نەتەنز پێشتر شوێنێکی بێ کەڵک بوو، کاتێک دانوستانەکان ئەنجام بوو پێشبینیمان کرد کە دانوستانەکان بە ئەنجام نەگات یان ئەوەی ئەمریکا دواجار بەڵێنەکانی بشکێنێت و هەر بۆیە ئێرەمان ئامادە کرد تاکوو توانی گەڕانەوەمان هەبێت.

ساڵحی زیادی کرد: ئەم کارگایە بەر لە بەرجام کاری لە سەر کراوە. لەم کارگەیە کۆنترۆڵی سانتریفیوژەکان ئەنجام دەبێت. لەوکاتەوە ڕێبەریی فەرمانیان داوە کارەکان بە پەلە ئەنجام دەبێت و تاکوو یەک مانگی دیکە کارەکانی دەست پێ دەکات. ئێمە بە پێی بەرجام تەنیا ژێرخانی پیتاندنی ۱۹۰ هەزار سو یۆرانیۆم ئامادە دەکەین.

ساڵحی وتی: ئێمە ساڵانە ۳۰۰ تۆن یۆرنیۆمان پێویستە کە ئێستە نیمانە بەڵام کاری دۆزینەوەی دەستی پێ کردووە و هیوادارین بە ئەنجامی باش بگات. ئەگەر ۳ ئێزگەی ناڤۆکیمان هەبێت، پێویستمان بە ٦۰۰ هەزار سو ئۆرانیۆمی پیتاو هەیە کە دەبێت لە نەتەنز ژێرخانی پیتاندنی یەک ملیۆن سو یۆرانیۆم ئامادە بکەین کە ئێستە تاکوو ڕادەیەکی زۆر ئەم ژێرخانە ئامادەیە.

ئەو ئاماژەی دا: ئێمە لە دوای سەربەخۆیی ناڤۆکین بەڵام بڕێک شت دەبێت لە دەرەوەی وڵات هاوردە بکەین. ئێمە پێویستمان بە کات هەیە. لە سی ساڵی ڕابردوو ئێمە شەش‌ و نیو ملیار دۆلارمان بۆ وێزگە ناڤۆکییەکان خەرج کردووە، ئێستە وەزگەیەکی ئێمە پێنج ملیار دۆلار بایەخی هەیە. پیشەی ناڤۆکی لە ئێران بووەتە پیشەیەکی ئاسایی و وزەی ناڤۆکی ئەنجامی زۆری هەیە بەڵام ئێمە لە دوای ئەنجامی سەرازی وزەی ناڤۆکی نین.

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران زیادی کرد: ئەگەر بەرجامیش نەدەبوو ئێمە ئەمڕۆ هەر لەم ئاستەدا بووین و هیچ لە پلانەکان دوا نەکەوتووین. سەبارەت بە داڕشتنەوەی ئەراک ئێستە تیمێکمان بۆ وڵاتی چین ناردووە کە بە زوویی دەگەڕێنەوە و ئەم کارە دەست پێ دەکەین.

ئەو وتی: ئێمە کاتی خۆی داوامان کرد کە ڕۆژئاوا هەزار تۆن یۆرانیۆم بە ئێمە بفرۆشن کە ترێزا مەی و ترامپ تێکیان دا بەڵام ئەمە پەیوەندی بە بەرجامەوە نییە و داواکاری خۆمان بوو. لە بەرجام ئەوان کێشەیان بۆ ساز بووە و لە سەر بەڵێنەکانی خۆیان نەماون نەک ئێمە. ئەورووپا دەبێت سەربەخۆ بت نابێت خۆی وەها لای ئەمریکا سووک بکات و هەرچی واشنتۆن وتی ئەوان بڵێن بەسەرچاو.

ساڵحی خەتی کرد: ئەورووپا پێویستی بە ئێرانە نایەوێت ئێران وەک خاوەن وزە لە دەست بدات، لە لایەکی دیکەوە بابەتی ئەمنیەتی بەرجام بۆیان گرنگە و نایانەوێت دۆخی ناوچەکە بە بەرجام تێکبچێت.

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران لە کۆتایدا جەختی کرد: بابەتی دیکە لە کیس چوونی بایەخی سیاسی ئەوانە کە بە تەڤڵ بوون بە ئەمریکا لە دەستیان دەچێت و ئەمەش یانی ئەوەی کە ئەمنیەت و قورسایی خۆیان لەم شتەدا دەبینن. ئێمە وەک ڕێبەری باڵای ئێران فەرموویان هەموو کارەکانمان لە چوارچێوەی بەرجامدا دەبێت و تاکوو ئەوانیش فەرمان نەدەن ئێمە هیچ هەنگاوێک پێچەوانەی بەرجام هەڵناگرین.

News Code 19334

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 7 =