فستیڤاڵی شانۆی کوردی مانگی سەرماوەز بەڕێوە دەچێت

بەڕێوەری گشتی فەرهەنگ و ئیڕشادی کوردستان وتی: ئەمساڵ فستیڤاڵی شانۆی کوردی سەقز گەورەتر و باشتر لە ساڵانی ڕابردوو بەڕێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، جەلال قەلعەشاخانی وتی: ئەمساڵ فستیڤاڵی شانۆی کوردی سەقز گەورەتر و باشتر لە ساڵانی ڕابردوو لە مانگی سەرماوەز بەڕێوە دەچێت.

ئەو زیادی کرد: بەرنامە داڕژان بۆ فستیڤاڵی شانۆی کوردی بە شێوەیەکی دروست لە حاڵی ئەنجام بوون دایە و بانگهێشتەکان بە زوویی ڕادەگەیەندرێت.

قەڵعەشاخانی وتی: ئەمساڵ بودجەی زیاتر بۆ فستیڤاڵەکە تەرخان کراوە و هەروەها دروست کردنی پلاتۆ و ژێرخانەکان بۆ بەڕێوە چوونی باشتری فستیڤاڵەکە لە حاڵی ئەنجام بوون دایە کە هیوادارین لە کاتی فستیڤاڵەکە بتوانین کەڵکیان لێ ببەین.

ئەو سپاسی هەوڵ و تێکۆشانی هونەرمەندان سەقز لە بەڕێوە چوونی ئەم فستیڤاڵەی کرد و وتی: دەبێت هەوڵ بدەین کە پێگەی ئەم ڕووداوە فەرهەنگی و هونەرییە بەرزتر بکەینەوە.

News Code 19327

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 5 =