هەناردەی نەوتی عێراق ١٠٠ ملیۆن بەرمیلی تێپەڕاند

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند کە سەرجەم هەناردەی نەوتی ئەو وڵاتە لە مانگی ئەیپرێڵدا ١٠٠ ملیۆن بەرمیلی تێپەڕاندووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە وەزارەتی نەوت، وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند کە هەناردەی نەوتی ئەو وڵاتە لە مانگی ئایپرێڵی ئەوساڵی زایینی سەرجەم ١٠٠ ملیۆن و ١٩٧ هەزار بەرمیل (بەرامبەر لە گەڵ ٣ ملیۆن و ٣٣٩ هەزار بەرمیل لە رۆژدا) بووە.

عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق، هەروەها بە پشت‌بەستن بە دوا ئامارە ڕاگەێیندراوەکان لە لایەن کۆمپانیای بازاڕدۆزیی نەوتی عێراق (سۆمۆ) ڕایگەیاند: سەرجەم داهاتەکانی عێراق لە هەناردەی نەوت لە مانگی ئایپرێڵ، ٦ ملیارد و ٥٠١ ملیۆن و ٦٩٥ هەزار دۆلار بووە.

بە وتەی جیهاد، نرخی هەر بەرمیل نەوت لەو مامەڵانەدا ٦٤ دۆلار و ٨٨ سێنت بووە. ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەو ئامارەی کۆمپانیای بازاڕدۆزیی نەوتی عێراق، هەناردەی نەوتی خاوی کێڵگەکانی کەرکووک لە خۆ ناگرێت.

News Code 19298

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 9 =