پاش چارەسەریی کێشەگەلی لۆجێستیکی؛

سوئاپی نەوتی خاوی کەرکووک بەرەو ئێران دەستی پێکرد

ناسەی هەواڵ: 4313695 -
سوئاپی نەوتی خاوی عێراق بەرەو ئێران پاش چارەسەریی کێشەگەلی لۆجێستیکی لەوڕۆوە دەستی پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە وەزارەتی نەوت، تانکەرەکانی عێراقیی گواستنەوەی نەوتی خاوی کەرکووک پاش گەیشتن بە ئێران لە خەزێنە نەوتییەکانی "دەرە شار" کە لە لایەن کۆمپانیای نیشتمانیی بڵاوکردنەوەی بەرهەمگەلی نەوتی بۆ ئەو مەبەستە تەرخان دراوە، خاڵی کران.

بە پێی گرێبەستی سوئاپی نێوان ئێران و عێراق، ٣٠ تا ٦٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاوی کەرکووک لە رێگەی تانکەرەکانی گواستنەوەی سووتەمەنی بۆ دابین کردنی بەشێک لە پێداویستیی پاڵاوگەکان، ڕەوانەی ئێران دەکرێت.

عەباسعەلی جەعفەری نەسەب، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای هێڵی بۆری و مەخابەراتی نەوتیی ئێران، پێشتر لەوبارەیەوە ڕایگەیاندبوو: نەوتی خاوی سوئاپی کەرکووکی عێراق پاش گواستنەوە بۆ ئێران، بە کردنەوەی دامەزراوە و ترومباخانە لە دەرە شارەوە بۆ تەنگی فەننی دەگوازرێتەوە و لەوێوە ڕەوانەی پاڵاوگەکانی کرماشان، شازەند، تاران و تەورێز دەکرێت؛ هەر بەو مەبەستەش سێ دەزگا تووربین و تۆربۆ پۆمپ بۆ ترومباخانەی کانی سوێری دەرە شار دەگوازرێتەوە و دادەبەسترێت.

وتیشی: رێگەی هێڵی بۆری تا تەنگی فەننی کورت و نزیکەی ٣١ کیلۆمەترە و هەروەها ئەو هێڵە بۆرییە خاوەن دەفرایەتییەکی گونجاو و باشە.

گرێبەستی سوئاپی ئێران و عێراق بە شێوەی سیف (CIF) واژۆ کراوە، لە گرێبەستی سیف تێچووی گواستنەوە و بیمە لە ئەستۆی فرۆشیارە.

ناردنی بۆچوون

5 + 11 =