فیلمی دەرهێنەرێکی کورد له‌ ئه‌مریکا نمایش ده‌کرێت

فیلمی گول نسا یه‌که‌مین فیلمی سینه‌مایی سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵ به‌شداری کێبه‌رکێی سینه‌مایی فستیڤاڵی بروکلین له‌ ئه‌مریکا ده‌کات و له‌م وڵاته‌ نمایش ده‌کرێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، فیلمی سینه‌مایی گوڵ نسا له‌ لایه‌ن سه‌تار چه‌منی گوڵ ده‌رهێنه‌ری بۆ کراوه‌ و ڤیدا ساڵحی فیلمنامه‌که‌ی ساز کردووه‌. ئه‌م فیلمه‌ به‌ نوێنه‌رایەتی ئێران به‌شداری بیست و یه‌که‌مین خولی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی بروکلین له‌ ئه‌مریکا ده‌کات و ڕۆژی هه‌ینی ئه‌م حه‌فته‌ له‌ سینه‌مای ئۆتێل ڤیته‌ و ڕۆژی شه‌مه‌ له‌ نیۆیۆرک نمایش ده‌کرێت.

فیلمی گوڵ نسا له‌ یه‌كه‌مین به‌شداری نێونه‌ته‌ویی خۆیدا له‌ ۵۱مین فێستیڤاڵی فیلمی هۆستۆنی ئه‌مریكا به‌شداری کردووە، ئەم فستیڤاڵە له‌ ۲۰ بۆ ۲۹ ی مانگی ئەپریلی ۲۰۱۸  بەڕێوەچوو. 

فیلمی گوڵ نسا کە هەڵبژێردرا بوو بۆ به‌ ده‌ست هێنانی خه‌ڵاتی  رێمیله‌ فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی هۆستۆن لە کۆتاییدا توانی خەڵاتی ڕێمی فێستیڤاڵەکە بە دەست بێنێت.

چیرۆکی فیلمه‌كه‌ سەبارەت بە  ژن و پیاوێكی ئه‌فغانییه‌ به‌ ناوه‌كانی (گوڵ مه‌مه‌د و گوڵ نه‌سا)  كه‌ دوای ئاواره‌بوونیان بۆ وڵاتی ئێران له‌ كارگه‌یێكی كووره‌ی خشتدا كار ده‌كه‌ن و له‌ ئه‌نجامی چه‌ند رووداوێک ژیانی ئه‌م دووانه‌ گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت .

ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ له‌ دروست کردنی ئه‌م فیلمه‌ سینه‌ماییه‌ به‌شدار بوون: محه‌مه‌د فه‌کوری، بێروز معاونیان، کاوه عه‌زیزی، کاره‌نگ که‌رباسی، حسه‌ین مه‌رزبان، مریه‌م قاسم‌ ئابادی، سیاوه‌ش ره‌مه‌زان‌لو، محه‌مه‌د توریوریان، سامان مه‌جدوفايى، مێهرداد سلێمانى، مه‌ریم ڕوزبه‌هانی، حسه‌ین سادقی، حه‌مید محه‌مه‌دزاده، ناسح عوبدوڵاهی، ئه‌حمه‌د ڕه‌زا سادقی، سوهویل حسیه‌ن خانی، عه‌باس ئه‌بویسانی، حامید ئه‌حمه‌دی، تاهیره سه‌روری، که‌یهان عه‌لیزاده، عه‌لی قودرتی، سه‌عید داخ، عه‌لی محه‌مه‌د رادمه‌نش، یگانه ره‌جه‌بی، ساقی زینه‌تی، مه‌سعوود محه‌مه‌دی، ویدا عه‌مویی.

News Code 19282

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =