بەرهەمهێنانی باتریەکی ناڤۆکی کە ١٠٠ ساڵ کار دەکات

لێکۆڵەرانی ڕووسی، باتریەکی ناڤۆکیان بەرهەم هێناوە کە ١٠٠ ساڵ تەمەن دەکات و دەتوانیت لە مڕیخیشدا کەڵکی لێ وەربگیردرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تێلێگراف، لێکۆڵەرانی ڕووسی باتریەکی ناڤۆکیان بە تەمەنی ١٠٠ ساڵە ڕوونوێنی کردووە کە ١٠ ئەوەندەی باتری ئاسایی توانای هێشتنەوەی وزەی لە ناو خۆیدا هەیە.

نموونەی سەرەتایی ئەو باترییە نیوە ڕسانایە کە لە ئەڵماسێک بە ناوی Schottky diode و مادەیەکی کیمیایی ڕادیۆئەکتیڤ چێ کراوە کە سووتەمەنییەکەی دابین دەکات.

دەتوانرێت لە ئەم تەکنۆلۆژیا بۆ چالاک کردنەوەی هەر سیستەمێکی ژماردنی هەمیشەیی بگرە تا ڕۆیشتن بۆ مڕیخ کەڵک وەربگیردرێت.

لێکۆڵەران لە ڕێکخراوی تەکنۆلۆژیای مادە کەربۆنییە نوێ و زۆر سەختەکان ئەو تەکنۆلۆژیایەیان داهێناوە. لە ئەو باترتییە دەتوانرێت لە کاری پزیشکی و فەزایی کەڵک وەربگیردرێت.

News Code 19280

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =