ڕازین که‌ مه‌سعوود بارزانی ببێته‌ سه‌رۆک کۆماری عێراق

هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌ فه‌رمی ڕایگه‌یاند که‌ لیسته‌که‌یان هیچ کێشه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ نییه‌ که‌ به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی ببێته‌ سه‌رۆک کۆماری عێراق و ئه‌م پۆسته‌ وه‌ربگرێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، هیشام ڕه‌کابی، به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى نوری مالکی، سه‌رۆكى لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا، ڕایگیه‌اند: لیسته‌که‌یان هیچ لاریه‌کی له‌وه‌ نییه‌ کورسی سه‌رۆكایه‌تی كۆمارى عێراق، به‌ ده‌ست پارتى دیموكراتى كوردستانه‌وه‌ بێت.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌و زیادی کرد: لیسته‌كه‌مان له‌گه‌ڵ شانده‌ كوردستانییه‌كه‌ تاوتوێی پۆسته‌كانى سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى نه‌كردووه‌، چوونكه‌ باسه‌كان ته‌نها له‌سه‌ر پێكهێنانى گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى بوو.

ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد: ئه‌وان وه‌ک لیستی ده‌وڵه‌تى یاسا هیچ ناڕه‌زایه‌تیی و لاریه‌كیان نییه‌ له‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆک كۆمارى عێراق بدرێته‌ پارتى.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ که‌ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانیش ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق پشکی ئه‌م حزبه‌یه‌ و هه‌وڵ ده‌دات که‌ جارێکی دیکه‌ ئه‌م پۆسته‌ له‌ ئاستی عێراق وه‌ربگرێته‌وه‌.

News Code 19274

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =