هه‌وره‌تریشقه‌ ۶ که‌سی کوشت/لافاو ۵ گوندی داڕماند

سه‌رۆکی ڕێکخراوی فریاگوزاری مانگی سووری ئێران دوایین ئاماره‌کانی لافاوی ئه‌م دواییه‌ی ئێرانی ڕاگه‌یاند.

مورته‌زا سه‌لیمی له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئاژانسی مێهر وتی: لافاو هه‌وره‌تریشه‌ له‌ میانه‌ی ۴۸ کاتژمێری پێشوو ۵ پارێزگای ئێرانی گرتووه‌ که‌ بریتین له‌ ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات، ئه‌ره‌بیل، ئیلام و مه‌رکه‌زی، ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی زیان گه‌یاندن به‌ خه‌ڵکی ئه‌م پارێزگایانه‌.

ئه‌و زیادی کرد: ۱۰ گوند فریاگوزاریان بۆ کراوه‌ که‌ له‌م کاره‌ ۳۵۷ که‌س ڕزگار کراون و ۳۲ که‌سیش به‌ شێوه‌ی کاتی و به‌ په‌له‌ نیشته‌جێ کراون.

سه‌لیمی وتی: ۲ که‌س بۆ نه‌خۆشخانه‌کان گوازراونه‌ته‌وه‌، له‌م ڕووداوانه‌ به‌داخه‌وه‌ ۷ که‌س گیانی خۆیان له‌ ده‌ست داوه‌ و که‌ یه‌کێکیان به‌ هۆی داڕمانی ماڵه‌که‌ی بووه‌ و ۶ که‌سی دیکه‌ش هه‌وره‌تریشقه‌ گیان گرتوون.

ئه‌و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا که‌ کاری خاڵی کردنی ئاو له‌ ۳۱ ماڵ له‌م پارێزگایانه‌ ئه‌نجام بووه‌ و زیادی کرد: له‌م ماوه‌یه‌ ۵۸ که‌س له‌ چوارچێوه‌ی ۱۸ تیم کاری به‌رده‌وامی فریاگوزاریان کردووه‌.

سه‌رۆکی ڕێکخراوی فریاگوزاری مانگی سووری ئێران وتی: ۶ چادر له‌ نێو ئه‌و که‌سانه‌ی ماڵه‌کانیان ڕووخاوه‌ بڵاو بووه‌ته‌وه‌ و له‌مه‌ش زیاتر پێویست نه‌بووه‌، ئێمه‌ به‌رده‌وامین له‌ کاری فریاگوزاری بۆ ئه‌و خه‌ڵکه‌ی زیانیان به‌ر که‌وتووه‌.

News Code 19271

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 14 =