لە لایەن سەنگاپوورەوە؛

درێژترین گەشتی ئاسمانی جیهان ئەنجام دەدرێت

ناسەی هەواڵ: 4311549 -
سەنگاپوور دەیەوێت لە مانگی ئۆکتۆبەرەوە درێژترین گەشتی جیهان دەست پێ بکاتەوە. ئەو گەشتە ١٨ کاتژمێر و ٤٥ خولەکییە لە فڕۆکەخانەی چانگی لە سەنگاپوورەوە بەرەو نیۆیۆرک ئەنجام دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بلومبرگ، کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی سەنگاپوور ڕایگەیاندووە دووبارە خزمەتی درێژترین گەشتی بازرگانی جیهان لە مانگی ئۆکتۆبەرەوە پێشکەش دەکات. ئەو سەفەرە کە ١٨ کاتژمێر و ٤٥ خولەک دەخایێنێت لە فڕۆکەخانەی شاری چانگییەوە تا فڕۆکەخانەی نیوئارک لە ویلایەتی نیۆیۆرکە.

ئه‌ڵبەت ئەو گەشتە بۆ موسافرانی بازرگانی پێشکەش ناکرێت. لە ئەو سەفەرە کە ڕۆژانە ئەنجام دەبێت مەودایەک نزیک بە ١٦٧٠٠ کیلۆمەتر دەپێوێت.

ئێستاکە ڕیکۆردی درێژترین گەشت هی کۆمپانیای ئاسمانی قەتەر ئەیرویزە کە لە نێوان ئاکولەند و دەوحە ئەنجام دەبێت. ئەو سەفەرە ١٧ کاتژمێر و ٤٠ خولەک دەخایێنێت.

ئەو کۆمپانیا لە ساڵی ٢٠٠٤ تا ٢٠١٣ ش گەشتی ناوبراوی ئەنجام دەدا. بەڵام لە بەر ئەوەی کە داهاتی ئەو هێڵە ئاسمانییە کەمتر لە ئاستی پێش بینی کراو بوو، گەشەتە داخرا.

ناردنی بۆچوون

5 + 7 =