سەلاحەدین دمیرتاش:

ببمە سەرۆک کۆمار بە ٦مانگ شەڕی پەکەکە و ئەنقەرە کۆتایی پێدێنم

ناسەی هەواڵ: 4311365 -
هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە زیندانەوە ڕایگەیاند ئەگەر بە سەرۆک کۆماری تورکیا هاڵبژێردرێت، بە ٦ مانگ کێشەی پەکەکە و ئەنقەرە کۆتایی پێ دێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە جمهوریەت، سەلاحەدین دمیرتاش لە زیندانەوە لێدوانی نوێی سەبارەت بە شەڕی پەکەکە و ئەنقەرە بڵاو کردەوە.

ئەو لە وڵامی پرسیارێکی ڕۆژنامەی نیۆرویک سەبارەت بە پەکەکە وتی: ئەگەر بە سەرۆک کۆماری تورکیا هاڵبژێردرێت، بە ٦ مانگ کێشەی پەکەکە و ئەنقەرە کۆتایی پێ دێنێت. ئەم کێشە دەتوانم بە ئاسانی چارەسەر بکەم.

دمیرتاش زیادی کرد: پرسی کوردی تورکیا دەبێت لە رێگەی ئاشتیانە و سیاسی و بە دروست کردنی کاناڵەکان بۆ دانوستان چارەسەر بکرێت، ئەم پرسە بە هێزی سەربازی چارەسەر نابێت وەک زیاتر لە ٤۰ ساڵە درێژەی هەیە.

هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە جەختی کرد: من دڵنیام پەکەکە چەک دادەنێت. ئەگەر بە دەسەڵات بگەین بە دڵنیاییەوە ئەم کێشەیە چارەسەر دەکەین.

شایانی باسە ۲٤ی ژوئەن هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لە تورکیا بەڕێوە دەچێت و سەلاحەدین دمیرتاشیش وەک بەربژاری هەدەپە کاندیدە و لە زیندانەوە کەمپینی هەڵبژاردن بەڕێوە دەبات.

ناردنی بۆچوون

3 + 1 =