سەرۆکی ڕێکخراوی پیشەسازی، کانگا و بازرگانی کوردستان:

١٦ هەزار کارتی پیلەوەری بۆ دانیشتووانی سنووریی کوردستان چالاک کراوە

ناسەی هەواڵ: 4310923 -
سەرۆکی ڕێکخراوی پیشەسازی، کانگا و بازرگانی کوردستان بە ئاماژە بە بوونی ٢٣ هەزار بنەماڵەی دانیشتووی سنووری لە مەودای ٢٠ کیلۆمەتری سنوورەکانی پارێزگای کوردستان، وتی: زیاتر ١٦ هەزار کارتی پیلەوەری بۆ دانیشتووانی سنووریی کوردستان چالاک کراوە

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد دەرە وەزمی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مامەڵەگەلی سنووریی پارێزگای کوردستان وتیشی: لە ئەگەری پەسندکرانی بڕیارەکانی کارگرووپی مادەی ١٢ی ڕێکخراوی گەشە و بازرگانیی وڵات بۆ چارەسەریی کێشە و پرسەکانی دانیشتووانی سنووری لە لایەن دەوڵەتەوە، بەشێکی زۆری ئەو کێشانە چارەسەر دەبن.

ناوبراو بە ئاماژە بە بەرزکردنەوەی پشکی دراو لە ١٥٠ دۆلار بۆ ١٨٠ دۆلار، پشکی برنج لە ٢٥ کیلۆگرام بۆ ٤٠ کیلۆگرام و پشکی شمەکی هاوردە لە ٤١ شمەکەوە بۆ ٤٩ شمەک وەک بەشێک لە بڕیارەکانی ئەو کارگرووپە، ڕایگەیاند: لە ئەگەری پەسندکردنی دەوڵەت، لە سەدا ١٠٠ی ماڵیاتی کەلوپەلی خۆراکی و لە سەدا ٥٠ی ماڵیاتی شمەکگەلی ناخۆراکی بە دانیشتووانی سنووری دەبەخشرێت.

دەرە وەزمی لە درێژەدا ڕوانییە دوا دۆخی بنەماڵە و نرخی حەشیمەتی دانیشتووانی سنووری و چالاکانی داهاتووی بازارچەکانی سنووری و وتی: ٢٣ هەزار و ٣٠٧ بنەماڵە کە دەبێتە ٧٧ هەزار و ٥٥٢ کەس لە مەودای ٢٠ کیلۆمەتریی سنوورەکان دەژین.

سەرۆکی ڕێکخراوی پیشەسازی، کانگا و بازرگانی کوردستان ڕاشیگەیاند: لە سێ بازارچەی سەیرانبەندی بانە، ملەخۆردی سەوڵاوا و خانم شێخانی مەریوان ١٦ هەزار و ٧٨٤ کارتی پیلەوەری بنەماڵە چالاک کراونەتەوە و بۆ بنەماڵەکانی دیکەش پەیاممان ناردووە و بەڵام تا ئێستا بۆ تۆمارکردنی شوناسیان سەردانی ناوەندە دیاری کراوەکانیان نەکردووە و هەر بۆیە تا ئێستا ئەو کارتەیان بۆ چالاک نەکراوە.

ناردنی بۆچوون

2 + 0 =