فەرمانداری مەریوان:

پارەی پەڕینەوە بۆ ناو هەرێمی کوردستان زیادی کردووە

ناسەی هەواڵ: 4310904 -
فەرمانداری مەریوان وتی: پارەی پەڕینەوە بۆ ناو هەرێمی کوردستان بۆ ئەو ئۆتۆمبیلانە کە کاڵا جێ بە جێ دەکەن زیادی کردووە و ئەو بەرز بوونەوە بووەت ەهۆی کەم بوونەوەی هاتوچۆکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد شەفیعی شەوی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی دانوستانە سنوورییەکانی پارێزگای کوردستان کە لە ئیدارەی پارێزگا بەڕێوە چوو، وتی: دانانی نیشانە رێنوێنییەکان و ئاسفاڵت کردنی ترمیناڵی سنووری باشماخ لە لایەن ئیدارەی رێگاو بان و گواتنەوەی جادەییەوە خەریکە ئەنجام دەبێت.

ناوبراو هەروەها وتیشی: پاش ناڕەزایەتی شۆفێری بارهەڵگرەکان نرخی پەڕینەوە لە سنوور بۆ چوونە دەرەوە لە لایەن هەرێمی کوردستانەوە بەرز بووەتەوە.

ناوبراو وتی: شۆفێر بارهەڵگرەکان ناچارن لە هەر پاریگزایەکدا لە عێراق بارەکەی خۆیان بننە سەر باسکۆل و ئەمەش بووەتە هۆی ئازاری شۆفێرەکان.

شەفیعی وتی: پارەی پەڕینەوە بۆ ناو هەرێمی کوردستان بۆ پاسە سوارییەکانیش لە ٢٥٠ هەزار تمەنەوە بۆ ٣٠٠ هەزار تمەن و لە قۆناغی دواییدا بە بەرز بوونەوەیەکی سەرسووڕهێنەر گەیشتە ٦٠٠ هەزار تمەن.

ناردنی بۆچوون

8 + 2 =