٤٥ هەزار کوردستانی کارتی سنوورنشینیان هەیە

ناسەی هەواڵ: 4310890 -
جێگری کاروباری بازرگانی و گەشەی بازرگانی ڕێکخراوی پیشە، کانگا و بازرگانی کوردستان وتی: زیاتر لە ٤٥ هەزار کەس لە تەعاونی سنوورنیشینانی کوردستان بوونەتە ئەندام.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد بەختیار خەلیقی  لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی دانوستانە سنوورییەکانی پارێزگای کوردستان کە لە ئیدارەی پاریزگا بەڕێوە چوو، وتی: بە پێی ئاماری تەعاونی سنوورنشینان لە ساڵی ڕابردوودا ٥٤ هەزار و ٨٥٩ بنەماڵە بوونەتە ئەندامی ئەو ڕێکخراوە.

جێگری کاروباری بازرگانی و گەشەی بازرگانی رێکخراوی پیشە، کانگا و بازرگانی پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند: بە پێی ئاماری سامانە لە ئەمساڵدا ٤٥ هەزار و ٧١٦ بنەماڵە بەرانبەر بە ١٥٤ هەزار و ٢٦٧ کەس بوونەتە ئەندامی تەعاونی سنوورنشینانی پارێزگا.

خەلیقی وتی: ڕێژەی ئەو بنەماڵە سنوورنشینانە کە بەشیان نییە لە پارێزگا لە ساڵی ڕابردوودا بەرانبەر بە ٢٧٢ بنەماڵە واتا ٦٥١ کەس بووە و ئەو ڕێژە لە ئەمساڵدا بۆ ٢٠ بنەماڵە واتا ٥٢ کەس نزم بووەتەوە.

جێگری کاروباری بازرگانی و گەشەی بازرگانی ڕێکخراوی پیشە، کانگا و بازرگانی کوردستان بە وتنی ئەوەی کە ڕێژەی تۆماری داخوازی بۆ دەرکردنی کارت لە پارێزگای کوردستان سەدا ٩٥ ە، ئاشکرای کرد: زیاتر لە ٧١ هەزار داخوازی بە مەبەستی دەرکردنی کارتی ئەلکترۆنیکی سنوورنشینی ڕاگەیێندراوە کە تا ئێستا ٦٨ هەزار و ٧٢٢ کارت دەرکراوە.

ناوبراو وتی: تا ئێستا ٦٧ هەزار و ٨٤٦ کارت گەیشتووتە دەستی سنوورنشینان کراوە کە تۆماری ڕادەست کردنی کارت بە دەرکردنی لە پارێزگا سەدا ٩٨ بووە.

خەلیقی زیادی کرد:نیسبەتی ئەندامێتی بە ڕادەست کردنی کارتی سنوورنشینی دەرکراوە سەدا ٨٢ بووە و ١٢ هەزار و ٢٨٣ بنەماڵە کەوتوونەتە بەر گەڵاڵەی نوێ کردنەوەی کارتەوە.

ناردنی بۆچوون

4 + 7 =