پیشانگای نیگارکێشی لە گەلەری سوورەی سنە کرایەوە

هاوکات لە گەڵ دەستبەکاربوونی گەلەریی سوورەی حەوزەی هونەری، پیشانگای نیگارکێشانی سنەیی لەو گەلەرییە نمایش درا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەو پیشانگایە ١٩ بەرهەمی هونەری لە شێوەکارانی سنەیی ولەوان هادی و مەهدی زیائەدینی، فەردین سادق ئەیووبی، عوسمان نیک مەنێش، سابر میکائیلی، سیروان کەنعانی، ئەکرەم و ئەقدەس کەریمی، ماشەڵڵا محەمەدی، خەلیل کویکی و بەهارە مەلەکی بۆ ماوەی دوو حەوتە نمایش دەدرێت.

شایانی باسە ئەو پیشانگایە لەمڕۆوە تا ٢٤ی جۆزەردان لە شوێنی گەلەریی حەوزەی هونەری کوردستان لە پەردیسی سینەمایی بەهمەنی سنە بەردەوام دەبێت.

News Code 19212

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 5 =