فەتح و سائیرون خاڵی هاوبەشی زۆریان هەیە

ئەحمەد ئەسەدی وتی کە سەرەڕای هێرشی قورس بۆ سه‌ر هاوپەیمانی فەتح لە درێژەی بانگەشەی هەڵبژاردنیدا، ئەو هاوپەیمانییە پلەیەکی بەرزی لە نێو خەڵکی عێراق هەیە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی-موحەمەد فاتمی زادە: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە حاڵێکدا کۆتایی هاتووە کە هاوپەیمانی سائیرون بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر بە وەدەست هێنانی ٥٤ کورسی سەرکەوتنی وەدەست هێنا و هاوپەیمانی فەتح بە سەرۆکایەتی هادی عامری بە ٤٧ کورسی و هاوپەیمانی نەسر بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیر بە ٤٢ کورسی بە ڕیزەوە لە پلەی دووهەم و سێهەم جێیان گرت.

سەبارەت بە ئەو هەڵبژاردنە و ئاکامەکەی هەواڵنێری مێهر لە گەڵ ئەحمەد ئەسەدی وتەبیژی هاوپەیمانی فەتح بەرێبەرایەتی هادی عامری وتووێژێکی ئەنجام داوە کە شرۆڤەکەی لە خوارەوە هاتووە.

هاوپەیمانی فەتح لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە دەست خستنی کورسییەکانی پەرلەمان پلەی دووهەمی وەدەست هێنا. سەرەتا لێکدانەوەی خۆتان لە سەر ئاکامی ئەو هەڵبژاردنە و دەستکەوتەکانی هاوپەیمانی فەتح بفەرموون.

هاوپەیمانی فەتح لە ژماردنی دەنگەکاندا توانی پلەی دووهەمی کورسییەکانی پەرلەمان وەدەست بهێنێت. ئاڵبەت ئێمە هەر لە ڕۆژی یەکەمەوە ڕامانگەیاند کە بە پێی ئامار و زانیارییەکان، هاوپەیمانی فەتح دەبێتە یەکەم بەڵام پاش ڕاگەیاندنی ئاکامەکان بووینە پلەی دووهەم.

بە هەر حاڵ ئێمە لە ئاکامیئ هەڵبژاردنەکە ڕازین بەڵام بۆ ڕوون کردنەوەی زیاتر داوای ژماردنەوەی ژمارەیەک لە سندۆقەکانی دەنگدانمان کردووە کە لە چوارچێوەی یاسادایە. ئاکامی بەدەست هاتوو لە هەڵبژاردن نیشاندەری پێگەی بەربڵاوی هاوپەیمانی فەتح لە نێو خەڵکە.

چونکوو ئەو هاوپەیمانییە لە درێژەی بانگەشەی هەڵبژاردندا، زیاتر لە هاوپەیمانییەکانی تر هێرشی کرایە سەر تا لاواز ببێتەوە بەڵام شوکر بۆ خودا دەنگی خەڵک نیشانی دا کە پێگەی فەتح لە نێو خەڵکدا بەهێزە.

بزووتنەوەی حەشدی شەعبی لە درێژەی ساڵانی ڕابردوو لە بواری سەربازی دەسکەوتی زۆری وەدەست هێنا و ئێستا هاتووەتە بواری سیاسەتەوە. پلانی ئێوە بۆ وەدەست هێنانی سەرکەوتن لە بواری سیاسی و زاڵ بوون بە سەر کێشەکانی بەردەم چییە؟

هاوپەیمانی فەتح پلانی ڕوون و ئاشکرای هەیە کە لە درێژەی بەنگەشەکانی هەڵبژاردندا رامانگەیاند. ئەو پلانە بەڕێوە بەرایەتییە و بەڕێوە دەبرێت و دوور لە دورشمە.

هەروەها پلانی ئێمە خەریک بوون بە پرسەکان بە شێوەی راستەوخۆیە و چەندین لایەنی هەیە کە گرنگترینیان بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ گەندەڵی و لاوزا کردنەوەی چەرخی گەندەڵییە.

لە قۆناغی دووهەمدا هەوڵ و سەرەنج بە خزمەتگوزارییە و ئێمە لە هەوڵ بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی خزمەتی نەتەوەیین تا بەم شێوەیە داخوازییەکانی خەڵک و هاووڵاتیان لە ڕۆژدا دابین ببێت.

چونکوو برێک لە ئەو خزمەتانە لە ماوەی ساڵانی ڕباردوو بە تواوەتی لە ناو چوون و هاوپەیمانی فەتح لە هەوڵدایە بۆ دابین کردنی ئەو خزمەتانە وەکوو راهێنان و کارەبا و ئاو و گواستنەوە و بەشەکانی تر.

لایەنی سێهەمیش قەیرانی بێکاری و رەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجانە.

لایەنی چوارەم جەخت دەکات لە سەر پاڵپشتی لە تەواوی هێزە چەکدارەکان بە تایبەتی حەشدی شەعبی وەکوو بنکەیەکی ئەمنیەتی کە سەرکەوتنی زۆری لە پەنای گرووپەکانی تر وەدەست هێنا.

ڕەوتی دانوستانەکان و گفتوگۆوەکانی نێوان هاوپەیمانی سائیرون و فەتح بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیر چۆن دەچێتە پێشەوە؟ ئایا حەیدەر عەبادی لە پۆستەکەی خۆی دەمێنێتەوە؟

ئێستاکە دانوستانی نێوان گرووپە سیاسییەکان لە قۆناغی سەرەتاییدایە و زوومی کردووە لە سەر پێکهێنانی فراکسیۆنێکی گەورەتر لە پەرلەمان و باس لە سەر هەڵبژاردنی کەسی سەرۆک وەزیری ناکرێت.

لە نێوان فەتح و سائیرون هاوبەشی زۆر دەبینرێت و لە زۆربەی بوارەکاندا ڕوانگەی هاوبەشمان هەیە بەڵام تا ئێستا فراکسیۆنی گەورەتر پێک نەهاتووە تا بتوانێت سەرۆک وەزیر هەڵببژێرێت.

بەڕێوە چوونی سەرکەوتوانەی هەڵبژاردن لە عێراق چ کاریگەریەک لە سەر پلەی ئەو وڵاتە لە ناوچە بە تایبەتی پاش شکستی داعش دادەنێت؟

لە سەر ئەو باوەرەم کە عێراق وڵاتێکی گرنگ و سەرەکیە لە ناوچەکە و ئەوەی کە لە عێراق تێدەپەڕێت، لەسەر ناوچەکە کاریگەری دادەنێت.

سەقامگیری عێراق دەبێتە هۆی سەقامگیری ناوچەکە و بە پێچوانەوە. کەواتە پاش شکستی گرووپە تیرۆریستییەکان لە لایەن عێراقەوە و دەسکەوتی بەڕێوە چوونی هەڵبژاردن و پاشان پێکهێنانی دەوڵەتی داهاتوو، بە دڵنیاییەوە سەقامگیری هەمەلایەنە لە عێراق دەبینین کە لە سەر وڵاتانی ناوچەکەش کاریگەری دادەبێت.

عێراق توانای بەڕێوە بردنی دەوری سەرەکی و گرنگ لە قەیرانەکانی ناوچەکە لە نێوان وڵاتانی ناوچەکە و تەنانەت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەیە.

ئایەتوڵڵا سیستانی لە بەڕێوە بردنی هەرچی باشتری ئەو هەڵبژاردنەدا چ دەورێکی هەبوو؟

ئەو مەرجەعە پله‌ بەرزە لە نەجەفی ئەشرەف بەردەوام لە پرسە جیاوازەکانی وڵاتدا دەوری چاوەدێر و یارمەتیدەری هەبووە و فتوای جیهادی ئەوش بووە هۆی پاراستنی نەتەوە و وڵات و دەسەڵاتی عێراق.

ناوبراو وەکوو پاڵپشتی هاووڵاتیان دەور دەگێڕێت و لە سەر ئەو باوەڕەم کە بوونیان وەکوو سوپاپێکی دڵنیاییە بۆ عێراق.

ناوبراو وەکوو پێگەیەکی ئەمنە کە تەواوی عێراقییەکان پەنای بۆ دەبەن. ئەوان پارێزەری بواری سیاسین و پاڵپشتی لە سەقامگیری عێراق و یەکێتی نیشتمانی دەکەن.

News Code 19200

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 7 =