پەیامی پارێزگار و سەرۆکی حەوزەی هونەری بۆ کۆچ دوایی هەواڵنێری کورد

پارێزگار و سەرۆکی حەوزەی هونەری کوردستان لە دوو پەیامی جودادا بە بۆنەی کۆچی دوایی ناسر یەمین مەردۆخ کوردستانی، هەواڵنێر، شاعیر و پێشەنگی میدیایی سەرەخۆشی خۆیان ئاراستە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر دەقی پەیامی سەرەخۆشی بەهمەن مورادنیا پارێزگاری کوردستان بە شێوەی خوارەویە؛

کۆچی دوایی کەسایەتیەک وەکوو بەڕێز ناسر یەمین مەردۆخی کە زیاتر لە شەست ساڵ لە تەمەنی خۆیی لە چالاکی لە بواری میدیایی و ئاگادار کردنەوەی بەشێک لە کۆمەڵگا داناوە خەسارێکی قەرەبوو نەبووە کە بووەتە هۆی خەمی هەمووان و بە تایبەت ئەو کەسانەی کە لە ئەو بوارە کار دەکەن.

بێ گومان چالاکی بەردەوام و بێ وچانی زیاتر لە شەست ساڵی ناوبراو لە بواری هەواڵنێری و کار لە میدیا جۆراوجۆرەکان تەنیا بە عەشق بە خەڵک و هیوا بە دروست کردنی داهاتوویەکی باشتر بەدی دێت کە ئەو دوو پرسە لە کەسایەتی یەمین مەردۆخیدا باش بەرچاو بوو.

ئەمن وێڕای سەرەخۆشی بە بۆنەی کۆچی دوایی ئەو هەواڵنێرە پێشەنگە لە بنەماڵەکەی و کۆمەڵگەی میدیایی پارێزگا، داوای لێبوردنی ناوبراو لە خودای گەورە دەکەم و هیوای سەبر و سڵامەتی بۆ بنەماڵەکەی دەخوازم.

دەقی پەیامی سەرەخۆشی ئەمین مورادی سەرۆکی حەوزەی هونەری پارێزگاش بەم شێوەیەیە؛

بە ئەو پەڕی خەم و سۆزەوە کۆچی دوایی هەنەرمەندی بە توانا مامۆستا ناسر یەمین مەردۆخی کوردستانی نووسەر، شاعیر و کەسایەتی بەئەزموونی بواری میدیا و دانەر و سەردەبیری هەوالنێریی توفان نیوا سەرەخۆشی دەکەم لە بنەماڵەی بەڕێزی ناوبراو و تەواوی هونەرمەندان و هەواڵنێران.

زیاتر لە شەست ساڵ بەشداری لە بواری میدیایی و بەیانی بەهێزی ڕووداوەکان بە بێ هەر جۆرە هەڵوێستێکی سیاسی لە پەنای شیعری جوان بە باڵای حەزرەتی موحەمەد(س.خ) و ... مامۆستا ناسر یەمین مەردۆخی کوردستانیی کردبووە ڕواڵەتێکی ڕاستبێژ و پێشەنگ و مامۆستای بواری میدیا و هەواڵی ئێران.

لە خودای گەورە داوای لێبوردەیی بۆ ئەو مامۆستا پایە بەرزە و بەخشینی سەبر و سڵامەتی بە بنەماڵەکەی دەکەم.

News Code 19196

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =