شاعرێکی ناسراوی کورد جه‌ڵته‌ لێی دا

جه‌لال مه‌له‌کشا شاعری ناسراوی کورد به‌ هۆی نه‌خۆشی و ئازار له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ته‌وحیدی شاری سنه‌ خەوێندراوە.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، جه‌لال مه‌له‌کشا شاعری ناسراوی کورد به‌ هۆی نه‌خۆشی و ئازار له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ته‌وحیدی شاری سنه‌ جێگیر کراوه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، جه‌لال مه‌لکشا جه‌ڵته‌ لێیداوه‌ و له‌ ئێستادا له‌ ژێرچاودێڕی پزشکانی شاری سنه‌یه‌.

جه‌لال مه‌له‌کشا له‌ دایکبووی ساڵی ۱۳۳۰ هه‌تاوییه‌ و له‌ گوندی مه‌له‌کشای سه‌ر به‌ شاری سنه‌ له‌ دایک بووه‌. ئه‌م نووسره‌ کورده‌ تاکوو ئێسته‌ چه‌ندین کتێبی شێعر وه‌ک "زڕه‌ی زنجیری وشه‌کان" بڵاو کردووه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵه‌ چیرۆکێکی له‌ ژێر ناوی کاره‌سات ڕه‌وانه‌ی بازاڕی کتێبی کردووه‌.

تاکوو ئێسته‌ شعێره‌کانی جه‌لال مه‌له‌کشا به‌ چه‌ندین زمان وه‌ک فارسی، عه‌ره‌بی، ئینگلیزی و سوئیدی وه‌رگێڕدراوه‌ته‌وه‌.

News Code 19187

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =