ئه‌مریکا بۆ کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ کۆریای باکوور ئاماده‌یه‌

کۆشکی سپی ڕایگه‌یاند خۆشبینن به‌و گفتوگۆیانه‌ی نێوان ئه‌مریکا و کۆریای باکوور و ئاماده‌ین له‌ کاتی خۆیدا دانوستانه‌کان ئه‌نجام بده‌ین.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆیترز، کۆشی سپی ڕایگه‌یاند که‌ ئاماده‌ن تاکوو کۆبوونه‌وه‌ی نێوان ڕێبه‌رانی ئه‌مریکا و کۆریای باکوور ئه‌نجام بده‌ن.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، هه‌موو ئاماده‌کارییه‌کان کراوه‌ تاکوو له‌ ڕۆژی ۱۲ی ژوئه‌ن له‌ سه‌نگاپوور ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ ئه‌نجام بێت.

هه‌ر له‌مباره‌وه‌ سارا ساندرز، وته‌بێژی کۆشی سپی ڕایگه‌یاند که‌ دۆناڵد ترامپ له‌ پڕۆسه‌ی گفتوگۆکان ڕازییه‌ و بێ گومان ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌بێت.

شایانی باسه‌ که‌ بڕیار وایه‌ تاکوو ئه‌مڕۆ له‌ نیۆیۆرک، ژنراڵ کیم یۆنگ چۆل، جێگری سه‌رۆکی لێژنه‌ی ناوه‌ندی حزبی ده‌سه‌ڵاتداری کۆریای باکوور له‌گه‌ڵ مایک په‌مپه‌ئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا دیدار بکات.

ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئه‌م به‌رپرسه‌ی کۆریای باکوور بۆ ئه‌وه‌ ئه‌نجام بووه‌ تاکوو ئاماده‌کارییه‌کان بۆ دیداری نێوان ترامپ و کیم ڤۆنگ ئۆن ئه‌نجام بدات.

هه‌روه‌ها کۆشکی سپیش گرووپێکی به‌ فه‌رمی ڕه‌وانه‌ی سه‌نگاپوور کردووه‌ تاکوو هه‌موو ئاماده‌کارییه‌کان بۆ ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ جێبه‌جێ بکه‌ن.

News Code 19181

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 5 =